ئه‌نچیلۆتی نایه‌وێت تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
ئه‌نچیلۆتی له لێدوانێكدا له باره‌ی بایرن میونخ رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندیه‌كی كۆنی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا هه‌یه وتیشی بڕوام وایه له‌مه‌و به‌دواش به‌ر له كۆتایی وه‌رز قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ین.
ئه‌و راهێنه‌ری پێشووی ریاڵ مه‌درید ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه گواردیۆلا كارێكی گه‌وره‌ی كردووه له دروستكردنی تیپه‌كه‌دا، نامه‌وێت گۆڕانكاری زۆر بكه‌م، ئه‌و له‌كوێ وه‌ستاوه من له‌وێوه ده‌ستپێده‌كه‌م.
ئه‌نچیلۆتی سه‌باره‌ت به داهاتووی ماریۆۆ گۆتزه ئاشكرایكرد كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوووه و بۆچوونی خۆی پێوتووه.
م
