پاکسازییەکانی خۆزێ مۆرینیۆ دەستپیپێکرد

پاکسازییەکانی خۆزێ مۆرینیۆ دەستپیپێکرد
پاش وەرگرتنی ئەرکی بەڕێوبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ، خۆزێ مۆرینیۆ لە ئێستاوە لیستی چاکسازیەکانی خستووەتە بەردەم دەستەی کارگێڕی یانەکە.







لەگەڵ هاتنیدا بۆ مانچێستەر، مۆرینیۆ ئامادەکاریەکانی بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە و رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە کە مۆرینیۆ لیستێکی نۆ یاریزانی خستووەتە بەردەم دەستەی کارگێڕی و پێی راگەیاندوون کە بۆ وەرزی داهاتوو پێویستی بەو یاریزانانە نییە.







لە سەروی لیستەکەدا ناوی خوان ماتا و مێمفیس دیپای دەبینرێت، جگە لەوانەش مایکل کارێک یەکێکی دیکەیە ولەو ناوانە، کە بەهۆی زۆری تەمەنیەوە مۆرینیۆ لە پێکهاتەکەیدا جێی ناکاتەوە، ئەمە جگە لە چەندین یاریزانی دیکە کە لە رۆژانی داهاتوودا سپێشەڵ وەن ناوەکانیان ئاشکرا دەکات.




















م
Top