مه‌دریدییه‌كان شای ئه‌وروپان
* سێرجیۆ رامۆس بووه یه‌كه‌م به‌رگریكار له مێژووی چامپیۆنسلیگدا له دوو یاری فیناڵدا گۆڵ تۆمار بكات.
* ریال مه‌درید له‌نێو هه‌موو یانه‌كانى ئه‌وروپادا زۆرترین یاری له چامپیۆنسلیگدا ئه‌نجامداوه، كه ژماره‌ین 398 یارییه‌و 238 یاری بردووه‌ته‌وه.
* ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاو جیهاندا 1110 گۆڵی تۆماركردووه، كه 874 گۆڵی له چامپیۆنسلیگ بووه. 545 گۆڵیشی لێبووه، كه 425 له‌و گۆڵانه له چامپیۆنسلیگ بوونه.
* ریال مه‌درید 15 یاری له میلان كردووه، 10 یاری دۆڕاوه، 4 یاری یه‌كسان بووه‌و ته‌نیا جارێك براوه بووه.
* رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی رایگه‌یاند كه یه‌كێك له دیارده سه‌یره‌كانى یارییه‌كه به‌شداری نه‌كردنی یاریزانى ژماره 10 بوو له هه‌ردوو یانه. جیمس رۆدریگز له ریال مه‌درید و ئۆلیڤه‌ر تۆرێس له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید.
* ئه‌وانه‌ی پسپۆرن له خوێندنه‌وه‌ێ جووله‌ی لێوه‌كان، دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه دوای ته‌واوبوونی كاتی یاسایی یارییه‌كه، رۆناڵدۆ چه‌ندین جنێو و قسه‌ی ناشیرینی له‌ده‌م ده‌رچووه، به‌ڵام نازانن به ئاراسته‌ی كێ بووه، ته‌نیا دڵنیان له‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌بووه كه خۆی و هاوڕێكانى نه‌یانتوانیوه له 90 خوله‌كدا یارییه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه.
* ژماره‌كانى كیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مه‌درید ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن، كه ئه‌و كاریگه‌رترین یاریزانى ریال مه‌درید بووه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، نه‌ك رۆناڵدۆ یان به‌یڵ، چونكه له كۆی 37 لێدان كه ئاراسته‌ی نێو هه‌رسێ ستوونی گۆڵه‌كه‌ی كراون، 34 لێدانى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
* كۆكی یاریزانى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌و یارییه‌دا له یاریزانانى هه‌ردوو تیپ زیاتر رایكرد، كه 14.4 كیلۆمه‌تر رایكرد بوو.
* بۆ شه‌شه‌م یارییه به‌سه‌ریه‌كه‌وه رۆناڵدۆ ناتوانێت گۆڵ له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بكات، هه‌رچه‌نده پێشتر 15 گۆڵی له‌و یانه‌یه كردووه، كه دوایین گۆڵی له تۆڕی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له 15/1/2015 بووه.
* سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى له یارییه‌كدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاستێكی باشی پێشكه‌ش نه‌كرد، به‌ڵام ئاماره‌كانى له چامپیۆنسلیگدا سه‌رسه‌ڕهێنه‌ر بوون، كه له 10 یارییدا 69 تۆپی ئاراسته‌ی گۆڵی تیپه‌كانى به‌رامبه‌ر كرد‌و 16 گۆڵی تۆماركرد. هه‌روه‌ها خاوه‌نى 4 ئه‌سیست بوو، 11 گۆڵی له‌نێو سانتیاگۆ برنابیۆ بوو، 5 گۆڵیشی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی برنابیۆ بووه.
* هانده‌رانی یانه‌ى میلانی ئیتاڵی، كه یارییه‌كه له‌نێو یاریگه‌ی خۆیان ئه‌نجامدرا، ببوونه هانده‌ری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، بۆ ئه‌وه‌ى جیاوازی نێوان یانه‌كه‌یان و ریال مه‌درید له رووی بردنه‌وه‌ی زۆرترین نازناوى چامپیۆنسلیگ زیاتر نه‌بێت، كه ریال مه‌درید 10 نازناوى هه‌بوو، له‌دوای ئه‌ویش میلان خاوه‌نى 7 نازناوه. هه‌روه‌ها كرێكارانى سانسیرۆ گرووپێكیان پێكهێنابوو بۆ هاندانی تایبه‌تی فێرناندۆ تۆرێس، كه پێشتر یاری بۆ میلان كردووه.
* یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین لێدوانه‌كانى تایبه‌ت به‌و یارییه، قسه‌كانى گاری لینیكه‌ری هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بوون، كه له كاتى شرۆڤه‌كردنی یارییه‌كه له كه‌ناڵی سكای سپۆرت، له په‌خشی راسته‌وخۆ، چه‌ندین جنێو و قسه‌ی ناشیرینی به پیپێی به‌رگریكاری ریال مه‌درید گوت. ئه‌و كه قسه‌كانى چاوه‌ڕواننه‌كراو بوون، گوتى "بۆم ده‌ركه‌وت كه به‌ڕاستى پیپێ پیاوێكی گه‌مژه‌یه، ئاستی یاریكردنى ئه‌و زۆر نزمه، شایه‌نی ئه‌وه نییه بۆ یانه‌یه‌كی وه‌ك ریال مه‌درید یاری بكات".
* تۆنی كرووسی یاریزانى ئه‌ڵمانی رێژه‌ی دروستی پاسه‌كانى له‌و یارییه‌دا گه‌یشته 91%. هه‌روه‌ها به‌درێژایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه 75 ده‌رفه‌تی بۆ هاوڕێكانى دروستكردووه، كه له‌و رووه‌وه هاوشان بوو له‌گه‌ڵ كۆكیی یاریزانى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید.
* سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مارك گلاتینبێرگی ناوبژیوانى یارییه‌كه خاوه‌نى ناوبانگێكی زۆره له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌وروپییه‌كان له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌وه تۆمه‌تباریانكرد، كه ریال مه‌دریدى خۆشده‌وێت و ئه‌و هۆكاری بێبه‌شكردنى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو له بردنه‌وه‌ی جامه‌كه. چونكه پێیانوابوو، لێدانێكی سزای بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نه‌گرت له‌دژی سێرجیۆ رامۆس، هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه به ئۆفساید گۆڵه‌كه‌ی ریال مه‌دریدى تۆماركرد، بێجگه له‌وه‌ش به قسه‌ی ئه‌و هانده‌رانه ده‌بووایه رامۆس له‌و یارییه‌دا به كارتی سوور ده‌ربكرێت.
* ئه‌و پێكهاته‌ی ریال مه‌درید یاری پێكرد، تێكڕایی ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانى 28.5 ساڵ بوو، درێژی یاریزانانى 1.82 سانتیمه‌تر بوو، كێشی یاریزانه‌كانیشی 76.2 كیلۆگرام بوو. هه‌رچی تێكڕایی ته‌مه‌نى پێكهاته‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده 28 ساڵ بوو، درێژی یاریزانانى 1.82 سانتیمه‌تر بوو، كێشی یاریزانه‌كانیشی 73.8 كیلۆگرام بوو.
* ریال مه‌درید داوایكرد فریزی یاریگه‌كه 3 جار ئاوبدرێت، دووجار به‌ر له یارییه‌كه و جارێكیش له پشووی نێوان دوو گێمه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی فریزه‌كه ته‌ڕ بێت و یاریزانانى به‌ئاسانى تۆپه‌كه بگوازنه‌وه. به‌ڵام ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید داوایكرد یاریگه‌كه ته‌نیا جارێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه ئاوبدرێت و یویفاش هه‌ر ئه‌وه‌ی كرد.
* ماركۆ ماتیرازی به‌رگریكاری ئیتاڵی سه‌ره‌ڕای رووداوه مێژووییه‌كه‌ی نێوان خۆی و زێدان، كه له یاری كۆتایی مۆندیالى 2006 به كه‌لله لێیدا، به‌ر له یارییه‌كه رایگه‌یاند "من هانده‌ری زێدانم له رقی سیمیۆنی". هۆكاری ئه‌و رقلێبوونه‌وه‌یشی بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و كات سیمیۆنی یاری بۆ یانه‌ى لازیۆی ئیتاڵی ده‌كرد و له دوایین گه‌ڕی كالچیۆدا لازیۆ له ئینته‌رمیلانی برده‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه نازناوی خوله‌كه له ئینته‌رمیلانه‌وه چووه ده‌ست یوڤانتۆس.
l
م
