لێدوانه سهیروسەمەرەكانێ ڤان گال له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كان
* له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا، ڤان گال به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكی دایه‌وه، كاتێك گوتی "به‌رده‌وام په‌رۆشی كاری به‌رچاوم، بۆیه جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر په‌یژه‌كان هاوار ده‌كه‌ن "سوپای ڤان گال، سوپای ڤان گال"، له كاتی قسه‌كردندا ده‌نگی خۆی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی كارتۆنی گۆڕی.
* "پاشهری خۆم له‌سه‌ر كورسی یهدهگان گیر كردووه". له وه‌ڵامی پرسیارێكی بێزاركه‌ر ئه‌وه‌ی گوت، وه‌ك گوزارشتێك له په‌ستبوونی له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی رۆژنامه‌كان له‌گه‌ڵیدا.
* "هیچ ناكه‌م، هیچ! من نێردهم، نێردهش پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستده‌كه‌وێ".
* "سه‌باره‌ت به‌خۆم، لیڤه‌رپوول یانه‌یه‌كی نایابه، چونكه هه‌موو یارییه‌كانم له لیڤه‌رپوول بردووه‌ته‌وه".
* "من كه‌سایه‌تییه‌كی ساردم نییه، ده‌توانن له‌م باره‌وه پرسیار له هاوسه‌ره‌كه‌م بكه‌ن".
* "ئه‌وه‌نده نازناوه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس ئه‌مستردام به‌ده‌ستم هێناون، له ده‌ستكه‌وته‌كانی 100 ساڵی بارسێلۆنا زیاترن".
* "راكردن بۆ ئاژه‌ڵانه، له‌تۆپی پێدا مێشك هه‌یه ده‌بێت به‌كاری بهێنی".
* "شه‌ست و چوار، گۆرانییه‌كی تیپی (بیتڵز)ه پێشتر گوێت لێبووه، ئه‌و گۆرانیه‌م ده‌وێ به‌دیاری، چونكه ته‌مه‌نم بووه‌ته 64 ساڵان"، ڤان گال ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی دوای بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له تۆتنهام گوت، له رۆژی له دایكبوونی.
م
