هەڵبژاردەی فەرەنسا پێکهاتەی راگەیاند، یاریزانێکیش دوورخرایەوە

هەڵبژاردەی فەرەنسا پێکهاتەی راگەیاند، یاریزانێکیش دوورخرایەوە
دیدێ دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەکەی راگەیاند و لاسانا دیاراش بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەکە دوورخرایەوە.



لە پێکهاتەی فەرەنسای میوانداری پاڵەوانیەتییەکەشدا بەهەمان شێوەی هەڵبژاردەکانی دیکە 23 یاریزان بانگێشتکراون و مورگان شنایدەرلین، یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدیش لە شوێنی لاسانا دیارا بانگێشتی هەڵبژاردەکە کرا.



ئەوەی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەدا جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە 10 یاریزان کە لە پرێمەرلیگ یاریدەکەن بانگێشتی هەڵبژاردەکە کراون.



ئەمەش پێکهاتەکەیە..



گۆڵپارێز.. هوگۆ لۆریس ( تۆتێنهام)، ستیڤ مانداندا (مارسیلیا)، بنوا کوستیل ( ستاد رێن)



هێلی بەرگری.. لۆران کوسیلینی (ئارسیناڵ)، ئیلیاکیم مانگالا ( مانچێستەر سیتی)، ساموێل ئومتیتی (لیۆن)، عادل رامی (سیڤییا)، پاتریس ئیڤرا (یوڤینتۆس)، باکاری سانیا ( مانچێستەر سیتی) لوکا دینی (رۆما)، کریستۆف جالێ (لیۆن)



هێلی ناوەڕاست.. نگۆلۆ کانتێ (لیستەر سیتی)، یۆهان کابای (کریستاڵ پاڵاس)، موسا سیسیکۆ (نیوکاسڵ یونایتد)، پۆڵ پۆگبا(یوڤێنتۆس)، بلەیز ماتویدی (پاریس سانجێرمان)



هێلی هێرشبەر.. ئانتوان گریزمان ( ئاتلێتیکۆ مەدرید)، ئانتۆنی مارشیال (مانچێستەر یونایتد)، کینگێسلی کومان (بایرن میونشن)، ئاندرێ جینیاک ( ئۆنال تیگێرێس)، دیمیتری پایێت ( وێستهام)، ئۆلیڤێ جیرۆ (ئارسیناڵ).


م
Top