زیزۆ ئەو ئەفسانەیەی كە چی بۆ خۆی و ڕیاڵ ده‌سته‌به‌ر كرد؟
زیدان چی كرد و چی گۆڕی؟
ماوه‌ی 3 ساڵ زیاتره كه ڕیاڵ مه‌درید بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی ئاماده ده‌كات، به‌ڵام كاتێك ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه‌ی پێ سپارد، ڕیاڵ له‌وپه‌ڕی شپره‌زه‌یی و ئاڵۆزی و داته‌پیندا بوو. زیدان ده‌بوو پاش ڕۆیشتنی ئه‌نچیلۆتی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دابنیشێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌وه ڕووی نه‌دا، له‌پاش دوورخستنه‌وه‌ی ڕافا بینیتێز، پاش چه‌ند مانگێكی كه‌م بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونی زیدان درا.
كاتێك ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌ستۆی زێدان سپێردرا، یانه‌كه له خراپترین ڕه‌وشی وه‌رزشی خۆیدا بوو.
وره و باری ده‌روونیی یاریزانه‌كانی له‌وپه‌ڕی داته‌پیندا بوو، ڕیاڵ مه‌درید كرابووه تیپێكی ده‌سته‌مۆی ئه‌وتۆ، كه هیچكام له یارییه گه‌وره‌كانی خۆیی نه‌بردبووه‌وه.
زیدان هات و هه‌ر له یه‌كه‌م یارییه‌وه هاوكێشه‌كانی پێچه‌وانه كرده‌وه. ئه‌و له ماوه‌ی 5 مانگی ڕاهێنه‌رایه‌تیی خۆیدا ته‌نیا 2 جار تاڵاوی دۆڕاندنی نۆشی، ڕیاڵ مه‌دریدی گه‌ڕانده‌وه كێبه‌ركێكان.
به هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كاندا هه‌یبوو، ئه‌و كاریزماییه‌تی و ئه‌فسانه‌ییه‌ی كه هه‌یه‌تی هه‌رزوو توانیی باری ده‌روونی یاریزانه‌كانی به‌رز بكاته‌وه، ئه‌وه‌یش تاكه شتێك بوو كه ڕیاڵ مه‌درید له‌م وه‌رزه‌دا پێویستی بوو.
هه‌ربه‌وه‌یش توانیی میدالیای زێڕی ئه‌ورووپا بۆ جاری 11ـه‌مین له ملی یاریزانه‌كانی بكات.
زیدان له ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاری ڕیاڵدا، به هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه ساڵێك یاریده‌ده‌ری ئه‌نچیلۆتیی فه‌یله‌سووف بوو و ئه‌و پێوه‌ندییه دۆستانه‌یی و نزیكه‌ی كه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانیدا دروستی ده‌كات، توانیی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت. ئه‌و توانیی به‌م كاره‌ی هه‌م یاریزانه‌كانی له ژێر له‌عنه‌تی ئه‌زموونه ته‌واو شكستخواردووه‌كه‌ی بینیتێز ده‌ربهێنێت و هه‌میش توانیی ئه‌نچیلۆتی له یاریزانه‌كانی بباته‌وه. سه‌رئه‌نجامیش ئه‌و ئه‌زموون و لێهاتووییه‌ی خۆی هه‌یه‌تی توانیی گره‌وه گه‌وره‌كه له هه‌مووان بباته‌وه و ده‌می سه‌رجه‌م ڕه‌خنه و گومانه‌كان دابخات.
زیدان چی به ده‌ست هێنا؟
زیدان له ماوه‌ی 5 مانگی ڕاهێنه‌رایه‌تیدا، چه‌ند ڕیكۆرد و ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی وه‌های به‌ده‌ست هێنا، كه دووباره‌بوونه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه.
زیدان له گه‌ڕی 26ـی لالیگا به دواوه، كاتێك به ئه‌تله‌تیكۆ دۆڕا، ئیتر نه‌یهێشت تیپه‌كه نه تووشی نوشست و نه شكست بێت و هه‌ر 12 یارییه‌كه‌ی كۆتایی وه‌رزی لالیگای برده‌وه. ئه‌مه‌یش جاری یه‌كه‌مینه له مێژووی لالیگادا كه ڕاهێنه‌رێك بتوانێت 12 یاریی كۆتایی وه‌رزی بباته‌وه، چونكه هه‌میشه یانه‌كان له كۆتاییه‌كانی وه‌رزدا ئاستیان به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مه له‌گه‌ڵ زیداندا پێچه‌وانه بوو.
زیدان تێكڕای گۆڵكردنی له نیوه‌ی دووه‌می لالیگادا، له هه‌ر یارییه‌كی لالیگادا گه‌یشته 3.1 گۆڵ، ئه‌مه‌یش دیسانه‌وه ڕیكۆردێكه، كه پێشتر هیچكام له ڕاهێنه‌رانی مێژووی لالیگا تۆماریان نه‌كردووه.
زیدان به بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگیش، ڕیكۆرده گه‌وره‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی پته‌وتر كرد كه تاكه یانه‌ی ئه‌ورووپایه بۆ 11 جار ئه‌و جامه به‌رز بكاته‌وه، نزیكترین ڕكه‌به‌ریشی ئه‌ی سی میلانی داته‌پیوه كه 7 جاری بردووه، هه‌ریه‌كه له به‌رشه‌لۆنه، بایرین میونشن و لیڤه‌رپوولـیش یه‌كه و 5 جاریان بردووه‌ته‌وه.
زیدان به‌م كاره‌ی، بووه یه‌كه‌مین ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا كه ئه‌و ناسناوه به‌رز بكاته‌وه، ئارسن ڤینگه‌ری فه‌ڕه‌نسی 20 وه‌رزه خه‌ون به بردنه‌وه‌ی جامی چامپیۆنس لیگه‌وه ده‌بینێت و مۆرینهۆ گوته‌نی "پێناچێت له خه‌ونیشیدا ده‌ستی به‌ری كه‌وتبێت".
ئه‌و یه‌كه‌مین یاریزانی مێژووشه كه له ماوه‌ی ته‌نیا 5 مانگدا چامپیۆنس لیگ بباته‌وه. سێر فێرگه‌سۆن پێویستی به 256 مانگ بوو تا چامپیۆنس لیگـی برده‌وه، ئه‌نچیلۆتی 96 مانگ، مۆرینهۆ 80 مانگ.
پێشتر تاكه ڕاهێنه‌رێك كه باس ده‌كرا پێپ گواردیۆلا بوو كه پاش ته‌نیا 9 مانگ له وه‌رگرتنی ڕاهێنه‌رایه‌تیی به‌رشه‌لۆنه، توانیی چامپیۆنس لیگ بباته‌وه.
هه‌روه‌ك به بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگـیش، ناوی خۆی خسته ئه‌و تۆماره ئه‌ڵماسییه‌ی مێژووی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران، كه توانیویانه وه‌ك یاریزان و وه‌ك ڕاهێنه‌ریش ئه‌م ناسناوه ببه‌نه‌وه، تۆماره‌كه ناوی ئه‌فسانه‌كانی وه‌ك یۆهان كرۆیڤ، تراپاتۆنی، مینێز و ئه‌نچیلۆتیی تێدان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیدان لێره‌یشدا جوودا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه زیدان له یه‌كه‌مین وه‌رزیدا وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید توانی چامپیۆنس لیگ به‌رز بكاته‌وه، له یه‌كه‌مین وه‌رزیشیدا وه‌ك یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید دیسان به‌رزی كرده‌وه و له یه‌كه‌مین وه‌رزی ڕاهێنه‌رایه‌تیشیدا تاجی ئه‌وروپای له‌سه‌ر نایه‌وه.
چی شتێك و كێ زیدانی گۆڕی؟
سه‌رباری ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی، زیدان هه‌میشه به‌وه ناسرابوو كه یاریزانێكی هه‌ڵه‌شه و تووڕه بوو، به هۆی ئه‌مه‌یشه‌وه زۆر جار تووشی كارتی سوور و ده‌ركردن و ڕاگیران كراوه‌ته‌وه. كێ كه‌له‌كه‌ی سه‌ر سینگی ماتیرازی بیر ده‌چێته‌وه كه وای كرد خۆی و وڵاته‌كه‌ی له به‌رزكردنه‌وه‌ی دووه‌مین مۆندیال بێبه‌ش ببن؟ هه‌روه‌ك مێژووی 10 كارته سووره‌كانیشی له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید له‌به‌ر چاوه.
به‌ڵام چی زیدانی بۆ ئه‌و كه‌سه هێمن و له‌سه‌رخۆیه گۆڕی كه ته‌نانه‌ت پاش بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگـیش له ده‌ربڕینی خۆشییه‌كانیدا هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌رگیز به‌وه‌ی پێوه نه‌ده‌بینرا كه ئه‌م ده‌سته‌كه‌وته گه‌وره‌یه‌ی بردبێته‌وه.
كلیلی ئه‌م نهێنییه ئه‌نچیلۆتی فه‌یله‌سووفه!
زیدان له‌پاش ئاهه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ئاشكرای كرد كه ئه‌نچیلۆتی بۆ هه‌میشه ئه‌وی گۆڕیوه و كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و چ وه‌ك یاریزان و چ وه‌ك ڕاهێنه‌ر، ئه‌نچیلۆتییه.
زیدان ده‌ڵێت: كاتێك بووم به یاریده‌ده‌ری ئه‌نچیلۆتی، له یه‌كه‌مین دانیشتنماندا هه‌ڵه‌شه‌یی و ڕه‌فتاره‌كانی خۆمی وه‌ك فیلمی سینه‌مایی بیر هێنامه‌وه و پێی گوتم له ده‌ورانی یاریزانیتدا به گۆڵ و هاوكاری هاوه‌ڵه‌كانت دیوه ڕه‌شه‌كه‌ی خۆتت داده‌پۆشی، به‌ڵام كه بووی به ڕاهێنه‌ر یاریزانه‌كان خووی تۆ ده‌گرن، به هێمنی ده‌توانی هه‌موو گره‌وه‌كان ببه‌یته‌وه و به ئاسانترین كۆنتڕۆڵی ژووی خۆگۆڕین بكه‌ی. من شوێنپێی ئه‌و هه‌ڵده‌گرمه‌وه، ده‌مبینی چۆن پاش یارییه‌كان ئه‌نجامه هه‌رچییه‌ك بووایه چۆن یاریزانه‌كانی له ئامێز ده‌گرت و ستاییشی ده‌كردن، منیش هه‌مان شتم كردووه و ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ك پێی گوتم ڕۆژێك له ڕۆژان چامپیۆنس لیگ وه‌ك ڕاهێنه‌ر ده‌به‌یته‌وه، ئه‌و كاته ده‌زانی كه تامی ئه‌م بردنه‌وه‌یه چه‌نده خۆشتر و جیاوازتره له‌وه‌ی كه وه‌ك یاریزان بردووته‌وه.
م
