ئەو یاریزانانەی ئەگەری رۆییشتنیان هەیە لە چێڵسی كێن؟

ئەو یاریزانانەی ئەگەری رۆییشتنیان هەیە لە چێڵسی كێن؟
دوای واژۆكردنی بۆند لەگەڵ ئەنتۆنیۆ كۆنتی، یانەی چێڵسی گۆڕانكاریی لە ریزەكانیدا دەكات، دەیەوێت هەندێ یاریزان بباتە ریزەكانییەوە و هەندێكیش دوور بخاتەوە.

ئەو یاریزانانەی ئەگەری رۆییشتنیان هەیە، عەبدولڕەحمان بابای غاناییە، كە بەرگریكاری چەپەیە، ئەگەر هەیە بە شێوەی خواستن دەستبەرداری بێت. ئەو هەرچەندە بەشداریی هەبوو، بەڵام هۆی ئاستیەوە نەبوو، بەڵكوو پێكانباریی ئیڤانۆڤیچ وای كرد هەلی یاریكردنی پێ بدرێت.

هاوكات ئیڤانۆڤیچیش ئەگەری رۆییشتنی زۆرە، هەرچەندە بۆندەكەی بۆ وەرزێكی تریش درێژ كراوەتەوە و دەیشتوانێت لە دڵی بەرگری یاری بكات، بەڵام بە هۆی هەڵشكانی تەمەنییەوە ئەگەری رۆییشتنی زۆرە.

ئۆسكاری بەڕازیلیی یاریزانی ناوەڕاستی یانەكە، بە دیدی راپۆرتەكان، لە ئاست داخوازی كۆنتیی راهێنەردا نییە، بۆیە ئەگەر هەیە بچێتە یوڤێنتوس، یان ئەگەر هەیە لەگەڵ پۆگبادا ئاڵوگۆڕیان پێ بكرێت.

لویك ریمی هێرشبەری فەڕەنسی، ئەم وەرزە 13 یاریی بەشداری كرد، 3ـی بە سەرەكی و گۆڵێكی تۆمار كرد، پێشبینی دەكرێت بچێتە خولی چینەوە.

جۆن ئۆبی میكێلیش یەكێكە لەوانەی ئەگەری رۆییشتنی لە یانەكە زۆرە، ئەمە لە كاتێكدایە وەرزی رۆییشتوو بەشداریی 25 یاریی بۆ یانەكەی كردووە.

ئیدین هازاردی بەلژیكیش، كە یەكێكە لە گرینگترین یاریزانانی یانەكە، بەو پێیەی بۆندی زۆر گەورەی بۆ چووە، بە تایبەت لە لایەن یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمانەوە، ئەگەری رۆییشتنی لە یانەكە زۆرە.

هاوكات رادامێل فالكاو بۆندە خواستنەكەی كۆتایی پێ دێت و دەگەڕێتەوە یانەی مۆناكۆ، كە خاوەنی فەرمییەتی، ئەلێكسەندەر پاتۆیش جارێكی تر دەگەڕێتەوە یانەی كۆرینسیانزی بەڕازیل.




م
Top