فێردیناند؛ بنزیما لە سوارێز بە باشتر دەزانێت
ئەو بەراوردەی ریۆ، لە كاتێكدایە كە بنزیما لە 36 یاریدا، 28 گۆڵی تۆمار كردووە، بەڵام لویس سوارێز لە 53 یاریدا 59 گۆڵی تۆمار كردووە.
ریۆ دەڵێت: لە ئەزموونی خۆمەوە كە بەرانبەر هەردوو یاریزان یاریم كردووە، دەتوانم بڵێم ئەستەمیی زیاترم لە بنزیمادا بینیوە، ئەو نەرمە، لە هەمان كاتدا زۆر كارایە، بە هەردوو پێی وەك یەك یاری دەكات، جووڵانەوەكانی بەرگریكار بێزار دەكەن.
وتیشی: لە هەندێ رووەوە وا هەست دەكەیت هێرشبەرێكی شەرمنە، بەڵام هەندێ شت دەكات بڕواپێنەكراوە. لە بارەی سوارێزیشەوە، چاودێریكردنی ئەویش ئەستەمە، بەڵام وەك وتم چاودێریكردنی بنزیما گرانترە.
م
