پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی كوردستان بەرانبەر كۆریای یەكگرتوو
هەرچەندە هەردوو هەڵبژاردە سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كردووە، بەڵام بۆ دەستنیشانكردنی پلەی یەكەم و دووەم یاری دەكەن، هەڵبژاردەی كوردستان پێویستی بە بردنەوە و یەكسانبوون هەیە بۆ ئەوەی پلەی یەكەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات و هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی یەكەمی كۆمەڵەكەی بۆ خۆی مسۆگەر بكات، بۆ یارییەكەی ئەمرۆ خەسرو گورون راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان بەم پێكهاتەیە یاری دەكات.
گۆڵپارێز: سەرهەنگ موحسین
هێڵی بەرگری: خالید موشیر- هەردی سیامند - بەیار ئەبو بەكر - جاسم حاجی
هێڵی ناوەراست: میران خەسرۆ - محەمەد سابیر - هونەر ئەحمەد - دیار رەحمان
هێڵی هێرشبەر: ئەیوب ئەیاد - فەرحان شوكر
هەردوو نێردراوی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان میللەت جەمال و محەمەد خالید سەبارەت بە گۆرانكارییەكانی پێكهاتەی سەرەكی گوتییان: راهێنەر خەسرەو گورون لەم پێكهاتەیە سێ گۆرانكاری ئەنجامداوە لە چاو یاری یەكەم، كاتێك محەمەد سابیر لە شوێنی عەلی عەزیز یاری پێكردووە و هونەر ئەحمەد لە شوێنی كۆسرەت بایز و ئەیوب ئەیاد لە شوێنی فەرهەنگ وریا یاری پێكردووە.
رێبین رەمزی
