ھاورێ جەلال بە پێشمەرگەی دەمێنێتەوە
ھەرچەندە ھاورێ جەلال لە وەرزی ڕابردووە لە یانەی نەورۆزە بەھۆی ئاست بەرزیەوە لەلایەن ئیدارەی یانەی پێشمەرگەی ھەولێرەوە گرێبەستی پێشکەش کرا و سەنگەری یاری کردنی گواستەوە بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ئەمساڵیش لەگەڵ یانەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە ھێلی بەرگری توانی پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان لەگەڵ یانەکەی بەدەست بھێنێت و بەئاست بەرزی خۆی بانگەشتی ھەڵبژاردەی کوردستان کرا، ھەرچەندە گرێبەستی لە چەند یانەیەک پێشکەش کراوە بەڵام حەزی بە مانەوەیە لە یانەی پێشمەرگە لەم بارەشەوە ھاورێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ئێستا یاریزانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو تا ئێستاش دیار نییە کە ئایا بەردەوام دەبم یاخود بەردەوام نابم لە یانەکە چونکە برێک پارەی گرێبەستم لەلای یانەکە ماوە ، لەبارەی ھاتنی گرێبەست بۆی لەلایەن یانەکانی تر ھاورێ گوتیشی" بەلێ لە چەند یانەیەک گرێبەستم پێشکەش کراوە بەڵام لە ئێستادا ناتوانم ناوەکانیان ئاشکرا بکەم، بەڵام من تا ئێستاش ھەر یاریزانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێرم ، ھەر کاتێکیش نەگەیشتمە رێکەوتن لەگەڵیان ئەوا رای دەگەینم بۆ ھەموو لایەک ، بەڵام یانەکەم پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکانی کوردستانی بەدەستھێناوە لە یانەی خۆم باشتر نابینمەوە ، بۆیە تاکو ئێستاش بڕیارم نەداوە لەسەر رۆیشتنم بۆ ھیچ یانەیەکی تر لە پێشمەرگەی ھەولێر زۆر ئاسودەم.
کارزان کانەبی
