پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی ھەولێر کۆتایی ھات

پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی ھەولێر کۆتایی ھات
پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی ھەولێر کۆتایی ھات
دوای ئەوەی شاری سمایلاندبە ھاوکاری یەکێتی تێنسی سەرمێزی ھەولێر ھەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێز بۆ یاریزانانی شاری ھەولێرو دەوروبەری لە پاڵەوانێتیەکەش یاریزانانی بەشداربوو لەسەر ھەردوو ئاستی لاوان و پێشکەوتوان توانیان لە ماوەی رۆژانی پاڵەوانێتیەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن کە رۆژانە یارییەکانی لە ھۆلی تابلۆ مۆل بەرێوە دەچوو، ئامانج لە کردنەوەی ئەم پاڵەوانێتیە بۆ زیاتر خزمەت کردنی زیاتری یاری تێنسی سەرمێزە لە شاری ھەولێر ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی لاوان
١-بەشدار سەربەست
٢-نەسیم سەمیر
٣-رەشوان عوسمان
ئاستی پێشکەوتوان
١-فوئاد محەمەد
٢-جەلال محەمەد
کارزان کانەبی
Top