بەشداری کردنی میسی لە کۆپا ئەمریکا دیار نییە

بەشداری کردنی میسی لە کۆپا ئەمریکا دیار نییە
بەشداری کردنی میسی لە کۆپا ئەمریکا دیار نییە
دوای ئەوەی لە شەوی ڕابردوو لە یارییە دۆستانەکەی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی ھندۆراس کە لەم یارییە لە تایمی دووەمی یارییەکە لیۆنێل میسی بە تایبەتی دوای ئەوەی لە خولەکی ٦٤ی یارییەکە میسی دووچاری لێدانێکی قورس بوو لە پشتی بۆیە ھەستی بە ئازار کردو نەیتوانی یارییەکە بەردەوام بێت لە دوای یارییەکەش ڕاستەوخۆ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەری پزیشکی پێ بدرێت بۆ ئەوەی جۆری پێکانەکەی بزانرێت ئەمڕۆ شەممەش میسی گەڕاوەتەوە بۆ شاری بەرشلۆنە بۆ ئەوەی ھەندێک کاری تایبەت بەخۆی ئەنجام بدات ، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کە ئایا میسی بەشداری یارییەکانی کۆپا ئەمریکا دەکات یاخود بەشدار نابێت کە ئەوەش کاریگەری زۆر لەسەر ئاستی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینا دەبێت لە پاڵەوانێتیەکە.
کارزان کانەبی
Top