زانیاری تەواو دەربارەی هەڵبژاردەی پەنجاب
پەنجاب بەسەر دوو وڵات دابەش كرایە ئەوەیش هیندستان و پاكستان، ژمارەیەكی زۆری خەڵكی پەنجاب روویان لە كۆچكردووە بەهۆی خراپی باروودۆخیان، بەڵام لە ساڵی 2014 لە ئینگلتەرە بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی پەنجاب دامەزرا، كە ئەركی سەرەكیان دامەرزاندنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پەنجاب.

ئەم هەڵبژاردەیە هەنگاوی یەكەمی پشت بە یاریزانان دەبەستێت، كە لە خولەكانی ئینگلتەرە یاری دەكەن یاخود لەم وڵاتە نیشتەجێن و هەنگاوی دوارۆژی پشت بەستن بە گشت یاریزانەكانی پەنجاب-ە لەسەرتاسەری جیهان.
لە كاتی دامەزراندنی تا ئێستا هەڵبژاردەی پەنجاب چەندین یاری ئەنجام داوە و ئەنجامی سەرنج راكێشی بە دەستهێناوە لە ساڵی 2015 بەشداری لە پاڵەوانێتییەك كرد و توانی پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت و بەفەرمی بۆ یەكەم جار بەشداری لە پاڵەوانێتی كۆنیفا بكات، هەڵبژاردەی پەنجاب لە ئینگلتەرە چەندین یاری دۆستانەی پێش ئەم پاڵەوانێتیە ئەنجامداوە لەگەڵ ئەكادیمیای یانەی مانچستەر سیتی و لیستر سیتی، گشت یاریزانەكانی هەڵبژاردەی پەنجاب لە خولەكانی ئینگلیزی یاری دەكەن، بەڵام پیشەگەر نییە، دیارترین یاریزانی ئەم هەڵبژاردەیە گۆڵكارێكی بە توانایە و ناوی گۆرجیت سینخ، كە بە (نیمار) ناوبانگی دەركردووە، هەروەها خاوەن گۆڵپارێزێكی بەتوانایە (راجان جیل) تەمەن 22 ساڵ، كە مانگێك پێش ئێستا داوتنامەیەكی فەرەمی لە یانەی ولڤرهامبتۆنی ئینگلیزی پێگەیشت بەمەبەستی تاقیكردنەوە لەم یانەیە بۆ ئەوەی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ مۆربكرێت، لە هەمان كاتدا ریوبین هازیل-ی ئینگلیزی راهێنەری هەڵبژاردەی پەنجابە، ئەم راهێنەرە وەكو یاریزان بۆ چەندین ساڵ لە یانەكانی ئینگلیزی یاری كردووە وەكو ئەستون ڤیلا.

هەڵبژاردەی پەنجاب بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای (ئەمبرۆ)ی بەناوبانگ و تایبەتمەند بۆ دروستكردنی كەل و پەلی وەرزشی مۆركرد بۆ ئەوەی پێداویستیەكانی ئەم هەڵبژاردە لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە دابین بكات بۆ ئەم مەبستە هەڵبژاردەی پەنجاب لە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بە درێسی زەرد یاری دەكات لە بەرانبەردا ئەم درێسی پەنجاب لە هەموو جیهان دەفرۆشێت و نرخەكەی 37 جنیە ئەسترلینیە.
هەرێمی پەنجاب لە پۆلینی 12ی باشترین هەڵبژاردەكانی كۆنیفا دێت.
رێبین رەمزی


