زانیاری تەواو لەسەر هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو

زانیاری تەواو لەسەر هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو
وا بریارە رۆژی شەممە 28ی ئەم مانگە بەفەرمی یارییەكانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بۆ هەرێمەكان لە هەرێمی ئەبخازیا دەست پێ بكات بە بەشداریكردنی 12 هەرێم بەسەر چوار كۆمەڵە دابەش كراون، هەڵبژاردەی كوردستان لە كۆمەڵەی دووەم شانبەشانی هەڵبژاردەكانی سیزكلاند و كۆریای یەكگرتوو یاری دەكات.
هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو لە ساڵی 2015 لە ژاپۆن دامەزرا بەسەرۆكایەتی (تشونگ جیۆنگ ری) هەر 2015 بەفەرمی بووە ئەندامی كۆنیفا و تا ئێستا هیچ یارییەكی وەكو هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو ئەنجام نەداوە.

هاوڵاتیانی هەردوو كۆریا ماوەی زیاتر لە 100 ساڵە ژیان لە ژاپۆن بەسەر دەبن، بەڵام تا ئێستاش بە (بیانی) لە قەلەم دەدرێن و هەندێكیان تا ئێستا پاسپۆرتی ژاپۆنی نییە، لەگەڵ دۆرانی جەنگی جیهانی دووەم نزیكەی دوو ملیۆن و نیو هاوڵاتیانی هەردوو كۆریای نیشتەجی لە ژاپۆن ئەم وڵاتەیان جێهێشت و ئێستا یەك ملیۆن هاوڵاتی هەردوو كۆریا لەم وڵاتە ژیان بەسەر دەبن، بۆیە بریاریان دا یانەیەك بەناوی (كۆریا FC) لە ژاپۆن دروست بكەن و لە خولی پلە چواری ژاپۆنی یاری دەكەن، بەڵام بەهۆی سیستەمی خولەكە، ئەم یانەیە هەموو یاریزانەكانی خەلكی كۆریایە، بۆیە رێگە نادرێت ئەم یانەیە لە خولی پلە چوارەم سەربكەوێت بۆ خولەكانی پلە سێ یاخود دوو یانیش پلە یەك، دەبێت چەند یاریزانێكی ژاپۆنی لە یانەكە یاری بكات، بۆ ئەم مەبستە بریاردرا هەڵبژاردەیەك بەناوی كۆریای یەكگرتوو دابمەزرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە بكات، سوود لە یارییەكانی خولی پلە چواری ژاپۆنی وەكو ئامادەكارییەك بۆ پاڵەوانێتیەكانی كۆنیفا وەردەگرن، بەڵام یاریزانەكانی هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو بەشێكیان لە یانەی كۆریا یاری دەكەن، كە ئەوانی هاولاتی (كۆریای باشوور)ن، چونكە بە پێی یاسایی یانەی كۆریا رێگە بە یاریزانەكانی (كۆریای باكوور) نادرێت یاری لەم یانەیە بكەن.

هاوڵاتیانی كۆریا نیشتەجێبوو لە ژاپۆن بەپەرۆشەوە چاوەروانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا دەكەن بۆ ئەوەی ئاستی راستەقینەی هەڵبژاردەكەیان لەم پاڵەوانێتیە بەبینن.
جێگەی باسە یەكەم یاری هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو بەرانبەر هەرێمی سیزكلاند دەبێت.
رێبین رەمزی


Top