یاریگەی هەندرێن مێوانداری یارییەكی چارەنووساز دەكات
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری دا یارییەكانی یانەی كۆیە بۆ دەرەوەی یاریگەی خۆی بگوازێتەوە و یارییە چارەنووسازەكەی لە یاریگەی بروسك ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی یاریگەی بروسك، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەفەرمی بریاری دا یاریگەی هەندرێن میوانداری ئەم یارییە گرنگە بكات و یارییەكەش بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر ئەنجام دەدرێت.
یارییەكە بۆ هەردوو یانە چارەنووسازە، چونكە بردنەوەی یارییەكە واتە سەركەوتن بۆ خولی پلە نایابەكان لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
