یایا تۆرێ لە پرێمەر لیگ دەمێنێتەوە
ھەرچەندە یایا تۆری یاریزانی یانەی مان سیتی ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە ریزی یانەی مان سیتی جێ دەھێلێت و دەچێتە یانەیەکی تر یانەی ئەنتەر میلانیش ھەوڵی زۆری دابوو بۆ ئەوەی لە ژێر سەرپەرشتی مان چینی مەشق و ڕاھێنان بکات، بەڵام تورێ ئەم دەنگۆیانەی ڕەت کردوە، رۆژنامەکانی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردبوو کەوا یانەی ئەنتەر میلان گرنگی زۆر بە ھاتنی یایا تۆری دەدەن بۆ ئەوەی لەم وەرزە درێسی یانەکەیان بپۆشێت، رۆژنامەی تەلیگرافی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یایا تۆری تەنیا لە میلان داوانەکراوە بەڵکو لە ھەریەک لە یانەکانی خولی چینی شەنگاھای سیبگ و جیانغسۆ سۆنیینگ داوا کراوە بۆ ئەوەی بە پارەیەکی گران گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بکات، ئەوەشیان ئاشکرا کردوە کە بڕیاری ئەوەی نەداوە جارێکی تر بگەرێتەوە یانەی بەرشلۆنە لە ڕابردووش ئاستی باشی پێشکەش کردوە لە یاریگای ئیتحادلەگەل مان سیتی ھاندەرانی یانەی مان سیتیش ھیواخوازن ئەم یاریزانە لە ریزی یانەکەیان بمێنێتەوە لە ژێرسەرپەرشتی گواردێلا، بەڵام تۆری پێشووتر لە یانەی بەرشلۆنە گرفتی لەگەڵ پیپ ھەبووە بۆیە ریزی یانەکەی جێھێشتووە، ئەم رۆژنامەیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لە چەندین یانەی خولی ئینگلیزی گرێبەستی پێشکەش کراوە بۆیە یایا تۆری لە ئینگلتەرا دەمێنێتەوە.
کارزان کانەبی
