هەڵبژاردەی كوردستان بەرەو ئەبخازیا بەرێكەوتن

هەڵبژاردەی كوردستان بەرەو ئەبخازیا بەرێكەوتن
ئەمرۆ پێنجشەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بە فرۆكەیەكی تایبەت شاندی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ تۆپی پێی بەرەو وڵاتی روسیا بەرێكەوت بەمەبەستی بەشداریكردن لە دووەمی پاڵەوانێتی كۆنیفا بۆ هەرێمەكان، كە لە هەرێمی ئەبخازیا ئەنجام دەدرێت بە بەشداریكردنی 12 هەڵبژاردە.
شاندی هەڵبژاردەی كوردستان لە 41 ئەندام پێكهاتووە بەسەرۆكایەتی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و شاندەكەش پێكهاتووە لە:
كرێكار زرار(ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان)، شوان رەئوف (بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و هەماهەنگی هەڵبژاردەكەیە)، خەتاب سابیر (ژمێریار)، دلشاد ساڵح(بەرێوبەری هەڵبژاردە)، كاروان رەسوول (كارگێڕ)، محەمەد خالید(نێردراوی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان)، میللەت جەمال(نێردراوی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان).
دەستەی راهێنەران پێكهاتووە لە:
خەسرەو گورون(راهێنەر)، خالید موسا (یاریدەدەری راهێنەر)، دارەوان قادر(یاریدەدەری راهێنەر)، فاخیر عەلی (راهێنەری گۆڵپارێزەكان).
و 23 یاریزان پێكهاتووە لە:
(رێباز عەبدوڵڵا، زنار فەیزی، سەرهەنگ موحسین (گۆڵپارێز)، جاسم محەمەد حاجی، ئاراس مستەفا، هەردی سیامەند، هاوكار لەتیف، كامەران عەلی، بەیار ئەبووبەكر، نیاز محەمەد، كۆسرەت باییز، دیار رەحمان، میران خەسرەو، هاورێ جەلال، هونەر ئەحمەد، عەلی عەزیز، محەمەد سابیر، فەرحان شوكر، خالید موشیر، رێكار هاشم، ئەیوب ئەیاد، عەبدوڵا كەیفی، فەرهەنگ وریا).
هەروەها شاندی ناوبژیوانان یاوەری شاندی هەڵبژاردەی كوردستانن لەم پاڵەوانێتیە، كە پێكهاتووە لە:
جەعفەر فەهیم (سەرپەرشتیاری ناوبژیوانان)، لەبیب حەبیب (ناوبژیوان)، سەفین قادر (ناوبژیوان)، دارا جەلال (ناوبژیوان)، محەمەد حەسەن عومەر(ناوبژیوان).
جێگەی باسە پاڵەوانێتیەكە لە رۆژی شەممە 28ی ئەم مانگە دەست پێ دەكات.
رێبین رەمزی
Top