مۆرینھۆ ریال و ئەرسناڵی بە قوربانی مان یونایتد کرد
سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا خۆزی مۆرینھۆ بەر لە وەرگرتنی مەشقی یانەی مان یونایتد لەمساڵ گرێبەستی دوو یانەی گەورەی ئەوروپای رەت کردۆتەوە ئەوانیش ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئەرسنالی ئینگلیزی کە دوو یانەی زلھیزی ئەوروپان و خاوەن جەماوەرێکی زۆرن، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە بووە کە خۆزی لەگەڵ فێرگسۆن گفت و گۆی کردبوو بۆ ئەوەی یانەی شەیتانە سورەکان لە باوەش بگرێت، رۆژنامەنوس دۆنکانی پورتوگالی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا مۆرینھۆ رێزی لەم گرێبەستە گرتبوو کە پێشکەشی کرابوو گۆفت و گۆی لەبارەوە کردبوو بەتایبەت کە ئەمساڵ یانەی مان یونایتد پلەی پێنجەمی ریزبەندی یانەکانی ئینگلتەرای بەدەست ھێناوە، لە بارەی گیگزیش کە ناوبراو ڕەتی کردۆتەوە کار لەگەڵ مۆرینھۆ بکات، بەڵام مۆرینھۆ ئاماژەی بەوە داوە کەوا بچێتە ریزی دووەمی یانەکە بۆ مەشقدانەوەی یاریزانانی تەمەن ٢١ ساڵ.
کارزان کانەبی
