هەڵبژاردەی كوردستان لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی كۆنیفا دێت
یەكێتی تۆپی پێی كۆنیفا ریزبەندی خۆی هەیە بە پێی خاڵ هەڵبژاردەكان پۆلین كراوە هاوشێوەی یەكێتی تۆپی پیێ نێودەوڵەتی، بەڵام كۆنیفا ساڵانە دوو جار ریزبەندیكە گۆرانكاری تیاییدا ئەنجام دەدات و چاوەروان دەكرێت دوای تەواوبوونی یارییەكانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا لە هەرێمی ئەبخازیا، ریزبەندییەكە گۆرانكاری تیاییدا ئەنجام بدرێت.
لە دواین ریزبەندیدا هەڵبژاردەی كوردستان لە ریزبەندی پێنجەم دێت بە كۆكردنەوەی (1365)خاڵ بە جیاوازی (150)خاڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی پادانیا خاوەنی ریزبەندی یەكەم، ئەمەی خوارەوەش ریزبەندی هەڵبژاردەكانی ئەندام لە كۆنیفا
1- هەرێمی پادانیا 1513 خاڵ
2- هەرێمی ئۆكستانیا 1431 خاڵ
3- هەرێمی نیس 1379 خاڵ
4- هەرێمی ئیلان ڤینین 1378 خاڵ
5- هەرێمی كوردستان 1365 خاڵ
6- قوبرسی باكوور 1356 خاڵ
7- هەڵبژاردەی ئەرمەن و ئاشورییەكان 1310 خاڵ
8- هەرێمی ئەبخازیا 1281 خاڵ
9- هەرێمی نۆگورین كەرەباخ 1256 خاڵ
10- هەرێمی كویپیك 1249 خاڵ
جێگەی باسە لە كاتی راكێشانی تیروپشكەی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا لە ئەبخازیا، هەڵبژاردەی كوردستان لە پێشەنگی كۆمەڵەی دووەم هات.
رێبین رەمزی
