گازی باكوور خەونەكانی لە قۆناغی پێش كۆتایی وەستا
تاكە نوێنەری كوردستان لەم خولە یانەی گازی باكوور لە یاری پێش كۆتایی خولەكە تووشی دۆرانێكی گەورە هات، كاتێك بە ئەنجامی (7-2) گۆڵ بەرانبەر یانەی نەفتی ناوەراست پاڵەوانی چوار وەرزی رابردووی خولەكە دۆرا، بەم ئەنجامە یانەی نەفتی ناوەراست گەیشتە یاری كۆتایی خولی نایابی عێراق.
لە یارییەكی تردا یانەی نەفتی جنوب توانی بگاتە یاری كۆتایی پاش بردنەوە لە یانەی شورتە بە ئەنجامی (6-4) گۆڵ.
وا بریارە یاری كۆتایی لە نێوان هەردوو یانەی نەفتی ناوەراست و نەفتی جنوب ئەنجام بدرێت و لە یاری پلەی سێیەم و چوارەم لە نێوان هەردوو یانەی گازی باكوور و شورتە دەبێت.
رێبین رەمزی
