عزەدین عەسکەر لە چەند یانەیەک پەیوەندی پێوە کراوە

عزەدین عەسکەر لە چەند یانەیەک پەیوەندی پێوە کراوە
عزەدین عەسکەر لە چەند یانەیەک پەیوەندی پێوە کراوە
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی سۆلاڤی کەرکووک بۆ دوو یاری عزەدین عەسکەری بە ڕاھێنەری یانەکەی دیاری کرد، بەڵام لە ئێستادا یانەی سۆلاڤ داوای مانەوە لە مامۆستا عزەدین دەکات بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان سەرپەرشتی مەشقی یانەکەی بکات بۆ ئەوەی بتوانێ تیپەکە بگەینێتەوە خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان جگە لەم یانەیەش چەند یانەیەکی تریش دوایان لەم ڕاھێنەرە کردوە بۆ ئەوەی مەشقی یانەکانیان بداتەوە لەم بارەشەوە عزەدین عەسکەر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ئەم ساڵ بۆ دوو یاری مەشقی یانەی سۆلاڤم لە ئەستۆ گرت بەڵام نەمانتوانی تیپەکە لە خولی نایاب بھێلینەوە ، بەڵام یانەی سۆلاڤ داوای مانەوەیان لە من کردوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان مەشقی یانەکە لە ئەستۆ بگرم، جگە لە یانەی سۆلاڤ دوو یانەی تری بەشدار لە خولی پلە یەکی کوردستان داوایان کردوە مەشقی یانەکانیان لە باوەش بگرم، بەڵام تاکو ئێستا بڕیاری کۆتایم نەداوە لەسەر چارەنووسی خۆم جارێک بیر دەکەمەوە ھەرکاتێک گەیشتمە قەناعەتێک ئەوە گرێبەست لەگەڵ یانەیەک مۆر دەکەم، حەزیش دەکەم لە ماوەی داھاتوو زیاتر خزمەتی وەرزشی شارەکانی کوردستان بکەم.


کارزان کانەبی
Top