ڕامیار ئازاد بڕیاری کۆتایی داوە
یانەی ھەولێر لە مێژووی خۆی چەندین یاریزانی بەتوانای بۆ شارەکەی پێگەیاندووە کە ئێستا جێگای پەنجیان دیارە لە وەرزشی کوردستان، ڕامیار ئازاد یەکێک لەم یاریزانانەی کە ماوەیەکی زۆر خزمەتی وەرزشیی ھەولێری کردوە و لە ھەردوو خولی کوردستان و عێراق بە درێسی یانەی ھەولێر یاری کردوە ئەمساڵیش بە یەکجاری کوردستانی جێھێشت رووی کردە تاراوگە، لە ئێستاش ڕامیار بڕیاری ئەوەی داوە نەگەرێتەوە کوردستان بۆ یاری کردن لەم بارەشەوە ڕامیار ئازاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ماوەیەکە بەھۆی خێزانیەوە رووم لە تاراوگە کرد بۆ ئەوەی بتوانم لەوێ لەگەڵ خانەوادەکەم ژیان بەبەمەسەر ، لەلایەکی تریشەوە ئەو گرفتە داراییەی کە ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە بە شێوەیەک کە نەمتوانی بەردەوام بم بەھۆی خراپی باری دارایی ، بۆیە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبم ، لە ھەوڵی ئەوەشم بتوانم درێژە بە کاروانی وەرزشیی خۆم بدەم بۆ ئەوەی ھەرچی بێت بتوانم ژیان و گوزەرانی خۆمی پێ بەرێوە ببەم، سە بارەت بە یانەی وەرزشیی ھەولێریش گوتی " من زۆر لەم یانەیە یاریم کردوە و یادگاری خۆشمم لەگەڵ ئەو یانەیە ھەبووە بەڵام ئەوانیش دووچاری گرفتی دارایی بووینە وەکو ھەموو یانەکانی کوردستان منیش بڕە پارەیەکی زۆرم لەلایەن ماوە کە تاکو ئێستا بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت لەبڕی یاری کردنم وەکو گرێبەست وەرم نەگرتووە، سەڕەرای ئەوەش چەندین گرێبەستی باشیشم بۆ ھاتبوو ھەر لەبەر خۆشەویستی یانەکە نەمتوانی ریزی تیپەکە جێ بھێلم، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانی تاکو ئێستا پارەی گرێبەستی من دابین بکەم کە ئەوەش بۆ من زەحمەت بوو لە کوردستان بەم شێوەیە بەردەوامبم، لە ئێستاشدا ھیچ بیرم لەوە نەکردۆتەوە بگەرێمەوە کوردستان بۆیە جارێک لێرە چاوەڕوان بزانم چی دەبێت بە ھەر جۆرێک بێـت دەمەوێت لێرە دەست بە ژیانی تازە بکەم و وەرزشی خۆم ئەنجام بدەم جا لەگەڵ ھەر یانەیەک بێت.
کارزان کانەبی
