بەرشلۆنە چاودێری ساول دەکات
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە ئێستادا ئامادەکاری تەواوی تێدایە بۆ دەستبەرکردنی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدرید ساول نیجیز بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بگوزێتەوە ریزی یانەکەی ، رۆژنامەی مۆندۆش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بەرشلۆنە چاودێری توندی ئەم یاریزانە دەکات بۆ ئەوەی بگوازێتەوە بلوگرانا ، ھەرندە یانەکەی مەدرید گرێبەستی ئەم یاریزانەی نوێ کردۆتەوە تاکو ساڵی ٢٠٢١ بە مەرجی دەستبەرداربوون لەم یاریزانە لەبەرامبەر بڕی ٨٠ملیۆن یۆرۆ لە کاتی رۆیشتنی ئەم یاریزانە بۆ ھەر یانەیەک ، بەرپرسانی یانە کەتالۆنیەکە ئامادەی خۆیان دەربریوە بۆ بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە لاوە کە ئەمساڵ ئاستێکی شایستەی پێشکەش کردوە لەگەڵ یانە مەدریدیەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئیسپانیا یانەی بەرشا ئامادە بڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆش بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە دابین بکات، بەفەرمیش ئەوەیان راگەیاندوە کە ئارەزووی ھێنانی ئەم یاریزانە دەکەن ، یانەی بەرشلۆنەش ئەوەشی راگەیاندوە کەوا بەفەرمی گفت و گۆیان کردوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدرید بۆ ئەوەی بتوانی ساول ببەنە ریزی یانەکەیان یاریزانی ناوبراویش ئارەزووی ئەوە دەکات بچێتە ریزی یانەی بەرشلۆنە لە وەرزی نوێ بەڵام تاکو یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا ڕەزامەندی نیشان نەداوە لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە.
کارزان کانەبی
