یانەی كۆیە تووشی سزایەكی قورس بوو
بەهۆی رووداوەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی كۆیە و پێشمەرگەی سلێمانی، كە لە چوارچێوەی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی پێی، كە تیاییدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكەی بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ بردەوە، بەهۆی رووداوەكانی یارییەكە و كۆنترۆلنەكردنی جەماوەری یانەكەی، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سزای یانەی كۆیە دا و بەمشێوەی خوارەوە.
1- گواستنەوەی چوار یاری یانەی كۆیە بۆ دەرەوەی یاریگەی خۆی و بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر.
2- غەرامكردنی یانەی كۆیە بە بِری 500.000 پێنج سەد هەزار دینار.
3- لە یاری نێوان هەردوو یانەی كۆیە و گازی باكوور لە چوارچێوەی یارییەكەی جەولەی سێیەمی قۆناغی دووەمی چوارگۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان لە یاریگەی بروسك لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت و بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر.
د- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانەی كۆیە بۆ كۆنترۆڵكردنی جەماوەرەكەی بە پێچەوانەوە سزایەكان توندتر دەبێت.
جێگەی باسە یانەی كۆیە خاوەنی چوار خاڵە لە پلەی سێیەمی خولەكە دێت.
رێبین رەمزی
