شێرکۆ کەریم "چەندین یانەی گەورە چاوییان لەسەرمنە
دوای ئەوەی شێرکۆ کەریمی کوڕە کوردی شاری کەرکووک توانی ببێتە باشترین یاریزانی خولێکی جیھانی ئەمەش دەرگا بۆ ئەم یاریزانە دەکاتەوە کەوا ھەنگاو بۆ یانەی گەورەتر ببات، لە پاڵەوانێتی ویندر ستاری جیھانی بۆ یاریزانانی تەمەن ٢١ساڵ ئەنجام درا بوو و شێرکۆی یاریزانی یانەی گراسپۆبرزی سوێسری لە یاری کۆتایدا لەبەرامبەر یانەی وێست ھان یونایتدی ئینگلیزی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردو گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار و بووە باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان کرا لەم بارەشەوە شێرکۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من لە دوای ئەوەی لەم پاڵەوانێتیە توانیم بە ئاستی شایستەی و بە توانای خۆم ئەوە بەسلمێنم کە ئێستا یەکێکم لە باشترین یاریزانانی یانەکەم، چونکە سەرەتا بەرپرسانی یانەکە وەکو پێیوست یارییان بەم نەدەکرد لەم پاڵەوانێتیە ئەوان زیاتر حەزیان دەکرد گەنجانی خۆیان بە دیار بکەون، بەڵام دواتر بە ئاستی خۆم ئەوەم سەلماند کە شایستەی باشترین یاریزانی خولەکەم، جگە لەوەش ئێستا چەندین یانەی گەورە چاوی لەسەر تواناکانی منە بۆ ئەوەی لە داھاتوو یارییان بۆ بکەم، بەڵام یانەکەمان بە ئێمە نالێن تاکو گرێبەستەکان یەک لای نەبێتەوە، لەبارەی ھەستی خۆشی ناوبراو گوتی" ھەستێکی خۆشم بۆ درووست بووە لە دەستنیشان کردنم بە باشترین یاریزانی ئەم پاڵەوانێتیە ھانم دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامی گەورەتر بەدەست بھێنیم، لە بارەی ھەڵبژاردەی کوردستانیش ناوبراو گوتی" تاکوئێَستا بەفەرمی ھیچم پێ نەگوتراوە حەز دەکەم خزمەتی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەم بکەم.
کارزان کانەبی
