دارەوان قادر حەز بە خزمەت کردنی یانەی کەرکووک دەکات
دوای ئەوەی ئەم وەرزە یانەی کەرکووک بەخێرایی تیپێکی درووست کرد بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان و تاکە ئامانجیشی لە خولەکە تەنیا مانەوە بوو لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان توانراش ئاواتەکەیان بەدێ بھێنین بە مانەوەیان لە خولەکە، بەڵام دارەوان قادر کە ماندووبوون و ھیلاکی زۆری بینی لە مانەوەی تیپەکە لە خولە گەورەکەی کوردستان ئێستا خۆشی گرێبەستی لەگەڵ یانەکە بەکۆتایی ھاتووە، لەبارەی مانەوە لە یانەکە دارەوان قادر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من وەکو خۆم ھەموو کاتێک ئامادەم بۆ خزمەت کردنی یانەی کەرکووک ھیچ گرفتێکم لەگەڵ یانەکە نەبووە چونکە ھەموو کات خۆم بە کوڕی یانەی کەرکووک زانیوە ، بەڵام من گرێبەست تاکو کۆتایی خولی کوردستان بوو لەگەڵ یانەکە ئەوەی ئەوان داویان لە من کرد بەم ھەموو بارودۆخە ناھەموارەیش توانیم تیپەکە لە خولی کوردستان بھێلمەوە، تاکو ئێستا بۆ وەرزی نوێ خولی کوردستان لەگەڵیان دانەنیشتوومە بۆ ئەوەی بزانین ئامانجی ئەوان چییە لە وەرزی نوێ خولەکە چونکە ماوەیەکی کەمە خولی کوردستان بە کۆتایی ھاتووە، کەی ئەوان دەستیان بە گفت و گۆر کرد من ئامادەم بۆ خزمەت کردنی وەرزشیی یانەی کەرکووک و شارەکە .
کارزان کانەبی
