گازی باكوور لە ئەنجامە باشەكانی لە خولی نایابی عێراق بۆ فۆتسال بەردەوانە
دوای ئەوەی لە قۆناغی كۆمەڵەكان توانی بە پلەی دووەم سەركەوێت بۆ قۆناغی هەشتەم، یانە سەركەوتووەكان بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون بۆ ئەوەی یارییەكان بەشێوەی خول بە یەك قۆناغ ئەنجام بدەن و كۆمەڵەكانیش بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم: گازی باكوور، مینا، خالدون، نەفتی جنوب
كۆمەڵەی دووەم: نەفتی ناوەراست، گازی باشوور، شورتە، قوە جویە
لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی یەكەمی قۆناغی هەشتەم، یانەی گازی باكوور توانی سەركەوتنێكی گرنگ بە دەستبهێنێت و بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ لە یانەی مینا بباتەوە، ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوون.
گازی باكوور - مینا 3-2گۆڵ
نەفتی جنوب - خالدون 2-0گۆڵ
نەفتی ناوەراست - شورتە 4-3گۆڵ
گازی باشوور - قوە جویە 5-3گۆڵ
وا بریارە رۆژی هەینی یانەی گازی باكوور رووبەرووی یانەی خالدون ببێتەوە، خشتەی یارییەكانیش بەمێشوەیە:
مینا - نەفتی جنوب
گازی باكوور - خالدون
گازی باشوور - نەفتی ناوەراست
شورتە - قوە جویە
وا بریارە لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرین سەركەوێت، كە یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین بەشێوازی (مقص) ئەنجام دەدرێت، پاڵەوانی كۆمەڵەی یەكەم لەگەڵ دووەمی كۆمەڵەی دووەم و پاڵەوانی كۆمەڵەی دووەم لەگەڵ دووەمی كۆمەڵەی یەكەم بەمەبەستی دەستنیشانكردنی ئەو یانەی، كە سەردەكەوێت بۆ یاری كۆتایی.
رێبین رەمزی
