باشترینەكانی دهۆك دەستنیشانكران
لەم مەراسیمەدا فەرهاد شەتروشی پارێزگاری دهۆك و چەندین بەرپرسی وەرزشی شارەكە ئامادەی بوون، سەرەتای مەراسیمەكە رێزیان لە پۆڵێك رۆژنامەنووس و وێنەگری وەرزشی شارەكە گرت، كە بە تێكرایی وەرز رووماڵی چاڵاكییەكە وەرزشیەكانی پارێزگای دهۆكیان دەكرد، پاشان باشترینەكان دەستنیشان كران، كە بەمشێوەیە بوو.
خەڵاتی باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك: سەلێمان رەمەزان راهێنەری پێشووی یانەی زێرەڤانی دەستنیشان كرا.
خەڵاتی باشترین وەرزشوان لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك: یاریزانی یانەی دهۆك و هەڵبژاردەی كوردستان خالد موشیر دەستنیشان كرا.
خەڵاتی باشترین كچە وەرزشوان لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك: كچە یاریزانی شەترەنج كارین كەماڵ پاڵەوانی عێراق باشترین كچە وەرزشوانی پارێزگای دهۆك دەستنیشان كرا.
جێگەی باسە ئەمە بۆ یەكەم جارە لە پارێزگای دهۆك بەمشێوەیە ئەم جۆرە مەراسیمە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
