جۆن تێری بۆ سالێکی تر لەگەڵ بلوز بەردەوام دەبێ
کارگێڕانی یانەی چێلسی سالێکی تریان بۆ گرێبەستی کاپتنی یانەکەیان جۆن تێری نوێ کردوە بۆ ئەوەی بتوانێ لە وەرزی نوێ لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت ، بۆ ئەوەی بتوانێ یانەکەی بگەرێنێتەوە ئاستێکی باشتر بە تایبەتی دوای ئەوەی کۆنتی لەم وەرزە دەست بەکار دەبێت، یانە ئینگلیزەکەش بەفەرمی لە پێگەی یانەکەئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا بۆ ماوەی یەک ساڵی تر جۆن تێری لەگەڵ یانەکەیان درێژە بە کاروانی وەرزشی دەدات، لەلایەن خۆشیەوە تێری سوپاسی یانەی چێلسی کرد بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی ئەو و ھاندەرانی یانەکەش کرد ھیواشی خواستوە کە بۆ وەرزی نوێ بتوانێ لە ژێر سەرپەرشتی ڕاھێنەری تازەی یانەکەیان بتوانن ئاستی باشتر پێشکەش بکەن، جۆن تێری سوپاسی تایبەتیشی بۆ ھاندەرانی یانەکە ھەبوو ، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بلوزیش ئەوەی ئاشکرا کرد گوتی" مانەوەی جۆن تێری بۆ یانەکە و یاریزانان گرنگی خۆی دەبێت ھەتا لە نێو یاریگاش بۆیە گرێبەستی ناوبراومان بۆ سالێکی تر درێژ کردۆتەوە بەھیوای ئەوەین بتوانین ئەنجامی باشتر لەم وەرزە تۆماربکەین.
کارزان کانەبی
