هەڵبژاردەی كوردستان دووەم سەركەوتنی لە یاری دۆستانە بە دەستهێنا
ئەمرۆ چوارشەممە لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر هەڵبژاردەی كوردستان میوانداری یانەی گارە-ی كرد، لەم یارییەدا هەڵبژاردەی كوردستان توانی سەركەوتن بە دەستبهێنێت بەئەنجامی (3-1) گۆڵ.
گۆڵەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لە رێگەی یاریزانان فەرهەنگ وریا دوو گۆڵ و فەرحان شكور تۆمار كرا و تاكە گۆڵی یانەی گارە لە رێگەی یاریزان زێدان زنار تۆمار كرا.
لەم یارییە خەسرەو گۆرون بە دوو پێكهاتە یاری كرد و تا ئێستا نەگەیشتۆتە پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەكە.
هەفتەی رابردوو هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر یانەی گازی باكوور ئەنجامدا و بە تاكە گۆڵی جاسم حاجی سەركەوتنی بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
