گازی باكوور گەیشتە قۆناغی هەشتەمی خولی نایابی عێراق بۆ فۆتسال

گازی باكوور گەیشتە قۆناغی هەشتەمی خولی نایابی عێراق بۆ فۆتسال
لە شاری كەربەلا كۆتایی بە یارییەكانی كۆمەڵەكانی خولی نایابی عێراق بۆ فۆتسال لەسەر ئاستی كوران هات، كە تیاییدا 12 یانە بەشداری كردبوو و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكرابوون.
بەفەرمی تاكە نوێنەرەكەی كوردستان یانەی گازی باكوور سەركەوت بۆ قۆناغی هەشتەمی خولەكە دوای توانی پلەی دووەمی لە كۆمەڵەی خۆی بە دەستبهێنێت، هەریەكە لە یانەكانی (نەفتی جنوب، شورتە، قوە جویە، مینا، نەفتی ناوەراست، گازی باكوور، گازی باشوور، خالدون) سەركەوتن بۆ قۆناغی هەشتەم.
وا بریارە یانە سەركەوتووەكان بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش بكرێت و لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرین سەربكەوێت و گشت یارییەكان لە شاری كەربەلا ئەنجام دەدرێت و رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو یارییەكانی قۆناغی هەشتەم ئەنجام دەدرێت.
جێگەی باسە پاڵەوانی خولەكە و خاوەن پلەی دووەم بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی ئاسیا دەكەن.
رێبین رەمزی
Top