فیفا بریارە یەكلاكەرەوەكەی خۆی دا
ئەمرۆ چوارشەممە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بەفەرمی بریاری یەكلاكەرەوەی خۆیدا و بەفەرمی هەڵبژاردەی عێراق یارییەكانی قۆناغی سێیەمی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی لە ئێران ئەنجام دەدات، جگە لە یارییەكەی عێراق و سعودیە، كە دەبێت لە یاریگایەكی بێ لایەن ئەنجام بدرێت بەهەمان شێوە ئەم بریارە لەسەر هەڵبژاردەی سعودیەش پەیرەو دەكرێت، كە یارییەكەی سعودیە و عێراق لە یاریگایەكی بێ لایەن ئەنجام دەدرێت.
وا بریارە عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رازی شنێشل كۆبوونەوە ئەنجام بدات بەمەبەستی دیاریكردنی ئەو وڵاتە، كە میوانداری یارییەكە دەكات.
بە پێی سەرچاوەكان یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەنیازە وڵاتی مالیزیا دەستنیشان بكات بۆ مێوانداریكردنی یارییەكەی عێراق و سعودیە.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی لە كۆمەڵەی یەكەم یاری دەكات لەگەڵ هەڵبژاردەكانی (ژاپۆن، ئوستراڵیا، سعودیە، ئیمارات، تایڵاند).
رێبین رەمزی
