گۆرانكارییەكانی تایبەت لە یاساكانی تۆپی پێی
رۆژی سێشەممە باسی چەند گۆرانكارییەكی تایبەت لە یاساكانی كات و یاریگا و پێداویستیەكانی یاریزانان، ئەمرۆ دوا بەشی گۆرانكارییەكان باس دەكەین، كە خۆی لە چەند خاڵێك دەگرێتەوە.
1- فاوڵ
- ئەگەر هاتوو یاریزانی هێڵی هێرشبەر بەرانبەر گۆڵ بوو و هەلی تەواوی گۆڵكردنی هەبوو یاریزانێكی هێڵی بەرگری رێگری لێكرد، ئەوە یاریزانەكەی هێڵی بەرگری بەكارتی سوور دەرناكرێت تەنیا فاوڵ یاخود لێدانی سزا هەژمار دەكرێت لەگەڵ بەرزكردنەوەی كارتی زەرد، ئەم بریارە فاوڵی لێدانی كوشندە یاخود بە ئەنقەست ناگرێتەوە و هەروەها راگرتنی تۆپ بە شێوەیەكی ئەنقەست بە دەست ئەوە سزایەكی كارتی سوورە.
- ناوبژیوان بووی هەیە فاولێكی راستەوخۆ بۆ تیپی (أ) هەژمار بكات لە هەر شوێنێك یاخود كاتێك ئەگەر هاتوو یاریزانانی یەدەگ یان راهێنەر یان كارگێری تیپی (ب) كارێكی نەشیاویان ئەنجامدا یاخود نارەزاییان دەربری و فاوڵەكە لە نزیكترین شوێنی یاریزانانی یەدەگی تیپی بەرانبەر دەبێت و هەندێك جار ناوبژیوان بۆی هەیە لێدانی سزا هەژمار بكات، ئەگەر هاتوو رووداوەكە لە كاتێك بوو كە یاریزانی تیپی (أ) لە نێو ناوچەی سزای تیپی (ب) بوو.
2- لێدانی گۆڵ
- لە كاتی جێبەجێكردنی لێدانی گۆڵ، دەبێت تۆپەكە جێگیر بێت.
- ئەگەر هاتوو یاریزانی تیپی (أ) لێدانی گۆڵ بۆ گۆڵی خۆیان هاوێشت ئەوە ناوبژیوان لێدانی زاویە بۆ تیپی (ب) هەژمار دەكرێت.
- ئەگەر هاتوو یاریزانی تیپی (ب) لە ناوچەی سزای تیپی (أ) بوو و لە كاتی جێبەجێكردنی لێدانی گۆڵ بۆ تیپی (أ) ئەوە یاریزانانی تیپی (ب) ناتوانن بەشداری لە تۆپەكە بكەن هەتا یاریزانێكی تری (أ) تۆپەكە وەردەگرێت.
3- لێدانی گۆشە (زاویە)
- ئەگەر هاتوو یاریزانێكی تیپی (أ) لێدانی گۆشە (زاویەی) بۆ گۆڵی خۆیان ئاراستە كرد و تۆپەكە كەوتە نێو گۆڵ، ئەوە گۆڵەكە هەژمار ناكرێت بەڵكو لێدانی گۆشە (زاویە) بۆ تیپی (ب) هەژمار دەكرێت.
ئەم گۆرانكاریانە لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2016 لە فەرەنسا جێبەجێ دەكرێت.
رێبین رەمزی
