ھاری کین بووە گۆڵکاری خولی ئینگلیزی

ھاری کین بووە گۆڵکاری خولی ئینگلیزی
ھاری کین بووە گۆڵکاری خولی ئینگلیزی
لەدوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی ھاری کین ھێرشبەری یانەی توتنھامی ئینگلیزی توانی نازناوی گۆڵکاری ئەم ساڵی خولی پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت دوای تۆمارکردنی ٢٥گۆڵ لەم وەرزە کە لە یارییەکانی ئەمساڵ ئاستی شایستەی پێشکەش کردوە ھەر بەم ھۆیەشەوە توانی یانەکەی لە زۆر لە یارییەکان بەرەوو سەرکەوتن ببات و پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکانیشی بەدەست ھێنا ھاریش بە تۆمارکردنی ٢٥گۆڵ بووە گۆڵکاری ئەمساڵ ھەریەک لە یاریزانان ئەگوێرۆ لە مان سیتی و جێمی فاردی لە لیستەر سیتی بە تۆمارکردنی ٢٤ گۆڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵکاران ھاتن، بەھۆی پێشکەش کردنی ئەو ئاستە بەرزە لەم ساڵ چەندین یانە داوای گرێبەستیان لە ھاری کین کردوە بۆ وەرزی نوێ.
کارزان کانەبی
Top