سەرۆکی ئەنتەر پشتگیری ڕاھێنەرەکەی دەکات

سەرۆکی ئەنتەر پشتگیری ڕاھێنەرەکەی دەکات
سەرۆکی ئەنتەر پشتگیری ڕاھێنەرەکەی دەکات
کارگێڕو سەرۆکی یانەی ئەنتەر میلان ھیوای مانەوەی مانشینی ڕاھێنەری یانەکەیان دەکەن بۆ بەردەوامبوون لە مەشقی یانەی ئەنتەر میلان ، ئیریک توھیر سەرۆکی یانەی ئەنتەر میلانیش پشتگیری خۆی بۆ رۆبەرتۆ مانشینی راگەیاند بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەمەی بەردەوام بێت ، دوای ئەوەی ئەم ڕاھێنەر توانی ئەنتەر میلان بگەینێتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوای بەدەستھێنانی پلەی چوارەمی خولی ئیتالی ھەر چەندە لە دواین ھەفتەی خولەکە بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ بە یانەی ساسۆلۆ دۆڕا، ھەرچەندە مانشینی ئەوەی راگەیاند بووکە بەنیازی ئەوەیە ریزی یانەکە جێبھێلێت، سەرچاوە ھەواڵەییەکانی وڵاتی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا مانچینی بەنیازە ریزی یانەکە جێبھێلێت بەڵام خاوەنی یانەی ئەنتەر کە ملیار لێرێکی ئەندەنووسیە ئارەزووی مانەوەی ئەم ڕاھێنەرە دەکات لە یانەکەی خۆی،ئامانجی یانەکەش لە وەرزی نوێ بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورەترە لەمساڵ.
کارزان کانەبی
Top