گۆرانكاری یاساكانی تۆپی پێی لە سەرەتای مانگی داهاتوو جێبەجێ دەكرێت
تەنیا یەك شوێن مافی گۆرانكاری كردنی یاساكانی تۆپی پێی یاخود دەستكاری كردنی برگەكانی هەیە ئەوەیش (IFAB)ە، ئەمە كورتكراوەی (International Football Association Board) واتا ( ئەنجوومەنی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی).
ئەم دەستەیە تاكە شوێنەی تایبەتمەندە بە یاساكانی تۆپی پێی و گشت بریارەكانی دەبێت جیبەجیبكرێت لە لایەن گشت یەكێتیە وەرزشیەكان و كیشوەرەكان و پێشبركێیەكانی تۆپی پێی لەسەر ئاستی جیهان، چونكە ئەم دەستەیە هیچ پەیوەندییەكی بە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی نییە، بەڵكو دەستەیەكی سەربەخۆیە لە پێنج ئنەندام پێكهاتووە بەمێشوەیە:
1- یەكێتی تۆپی پێی جیهانی (fifa)
2- یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرە
3- یەكێتی تۆپی پێی ئوسكتلەندە
4- یەكێتی تۆپی پێی ئێرلەندە
5- یەكێتی تۆپی پێی وێلز
ئەم پێنج ئەندامە یاساكانی تۆپی پێی یاخود هەمواركردنەوەی یاساكان تاوتیو دەكەن پاشان دەخرێتە دەنگدان، هەر یاسایەك یاخود هەمواركردنەوەی پێویستی بە رێژەی (75%) دەنگی ئەندامانی ئەم دەستەی هەیە، بۆیە یەكێتی تۆپی پێی جیهانی (FIFA) رێژەی (50%) دەنگی هەیە و هەر چوار ئەندامەكەی تریش رێژەی (50%) دەنگی هەیە، بۆیە نە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی مافی گۆرینی یاساكانی بەتەنیا هەیە و هەروەها هەر چوار ئەندامەكەی تریش ئەم مافی نییە.
بۆیە ماڵپەری گوڵان هەر رۆژێك گۆرانكارییەكان باس دەكات، بەمشێوەیە:
گۆرانكاری لە (ئۆفساید)
- ئۆفساید لەسەر (سەر، لەشە، پێی) هەژمار دەكرێت و ئەوانە گرنكترین بەشە، كە دەبێت ناوبژیوان بكاتە پێوەر بۆ هەژماركاردنی ئۆفساید، بەڵام (دەستەكان، باڵەكان) هیچ گرنكییەكی نییە.
- شوێنی جێبەجیكردنی تۆپەكە لە كاتی هەژماركردنی (ئۆفساید) لە شوێنی سوود وەرگرتنی یاریزانەكە جێبەجی دەكرێت، كە سوودی لە تۆپەكە وەرگرتووە نەوەك لە شوێنی ناردنی تۆپەكە.
بۆ نموونە یاریزانی ژمارە یەك لە تیپی (أ) تۆپێكی بۆ یاریزانی ژمارە دوو لە هەمان تیپ ئاراستە كرد، بەڵام یاریزان ژمارەی دوو لە (ئۆفسایدە)، كە دەبێتە لێدانێكی ناراستەوخۆ بۆ تیپی (ب)، بۆیە تیپی (ب) تۆپەكە لەو شوێنە جێبەجی دەكردێت، كە یاریزانی ژمارە (2) سوودی لێ وەرگرت.
رێبین رەمزی
