کلۆپ بەردەوامە لە چاودێری کردنی یاریزانانی ئەڵمانیا
دوای ئەوەی یۆرگن کلوپ بووە ڕاھێنەری یانەی لیڤەرپوول یانەکە ئێستا لە دواین یاری ئەوروپا لیگە و یانەکەش چاوی لەدەستکەوتێکی گەورەیە لەسەر دەستی ئەم ڕاھێنەرە لە ئێستاوەش بەرپرسانی یانەکە لەسەر رێنماییەکانی کلۆپ چاودێری یاریزانان دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن، کلۆپ ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست دەکات لەگەڵ لۆریس کاریۆسی گۆڵپارێزی یانەی ماینز بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بیبەنە ریزی یانەی لیڤەرپوول ، رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا کلوپ بەرێوەبەری ھونەری یانەی لیڤەرپوول لەسەر داوای خۆی ئارەزووی ئەوە دەکات کە ئەم گۆڵپارێزە لاوە بگوزێتەوە ریزی یانەکەی ، ئیدارەی یانەی لیڤەرپوولیش گفت و گۆیەکانی دەست پێکردوە لەگەڵ ئیدارەی یانەی ماینز بۆ ئەوەی ئەم رێکەوتنە تەواو بکەن و لیڤەرپوولیش ئامادەیە بڕی ١٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات، جگە لە لیڤەرپوول ھەریەک لە یانەکانی ئەرسناڵ و چێلسی و بەرشلۆنە ھەوڵی بەدەست ھێنانی ئەم گۆڵپارێزە ٢٣ ساڵە دەکەن.
کارزان کانەبی
