رۆژنامەی گاردیان فیلم-ی دیكومنتاری لەسەر هەڵبژاردەی كوردستان دەكات

رۆژنامەی گاردیان فیلم-ی دیكومنتاری لەسەر هەڵبژاردەی كوردستان دەكات
بەمەبەستی ناساندنی هەڵبژاردەی كوردستان بە جیهان، رۆژی گاردیان-ی بەریتانی بەناوبانگ بریاری داوە فیلم-ێكی دیكومنتاری لەسەر هەڵبژاردەی كوردستان ئامادە بكات بۆ ئەوەی پەخشی بكات.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە دوو رۆژنامەنووسی بەریتانی لەشاری هەولێر-ن رووماڵی مەشق و یارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان دەكەن و هەروەها رۆژانە سەردانی ماڵی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكە دەكەن بۆ ئەوەی باسی ژیانی تایبەتی یاریزانەكان و چۆنیەتی ئامادەكردنی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا، كە لە هەرێمی ئەبخازیا ئەنجام دەدرێت ئامادە بكەن، دواتر روو لە رووسیا دەكەن و لە كاتی دەستپێكردنی خولەكە مافی وێنەگرتنی یارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستانیان لەم پاڵەوانێتیە وەرگرتووە و رووماڵێكی تەواوی یارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان دەكەن و دوای تەواوبوونی خولەكە فیلم-ێكی دیكومنتاری لە 20 تا 30 خولەك لەسەر هەڵبژاردەكە ئامادە دەكەن.
ئامانجی سەرەكی ئەم كارە ناساندنی هەڵبژاردەی كوردستان بە جیهان.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی یەكێكە لە بەناوبانگترین رۆژنامەی بەریتانیا و جیهانە هەموو رۆژانی دووشەممە تا شەممە دەردەچێت و رۆژانی یەكشەممە بەشێوازێكی جیاواز دەردەچێت، لە ساڵی 2013 ژمارەی تیراژی رۆژنامەكە بووە 189 هەزار رۆژنامە و هەروەها لە ماڵپەری سەرەكی رۆژنامەكە ژمارەی سەردانی كردنی ماڵپەرەكە گەیشتە 30 ملیۆن سەردان لە رۆژێكدا ئەمەش بووە سێیەمین پر خوێنەرترین ماڵپەر لەسەر ئاستی جیهان.
جێگەی باسە رۆژنامەی گاردیان ئەم كارە لەسەر خەرجی تایبەتی خۆی ئەنجام دەدات.
رێبین رەمزی
Top