بەرسا کار لەسەر شەش یاریزانی لاو دەکات
یانەی بەرسیلۆنا ھەوڵەکانی چڕ کرۆدتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ کۆمەلێک ئەستێرەی باش بۆ ئەوەی ھێلی ھێرشبەری یانەکەیان پێ بەھێز بکات وەکو لە پێشووتر یانەی بلو گرانا خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانا بووە لەھێلی ھێرشبردن وەکویاریزانان ئیتۆ و ھێرنی و ئیبراھیمۆڤیچ و ڤیا و سانشێز و ئێستاش لویس سوارێز بۆیە بەرپرسانی یانەکە بەردەوام بیر لە کڕینی یاریزانانی لاو دەکەنەوە بۆ ھێلی پێشەوەی تیپەکەیان ، رۆژنامەی سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانەی یانەی بەرسا چاودێریان لەسەر شەش یاریزانی لاو داناوە بۆ ئەوەی ڕازیان بکەن بۆ ھاتنیان بۆ ریزی یانەی بارسا بۆ ئەوەی لە داھاتوو لە شوێنی سوارێز یارییان پێ بکات لە کاتنی رۆیشتنی ئەم یاریزانە ئەمانیش ھەریەک لە یاریزانان(ئەنتۆنی مارسیال) تەمەن بیست ساڵ لە یانەی مان یونایتد، ھاری کین ٢٢ساڵ لە یانەی توتنھام ورۆمیلۆ لۆکاکو ٢٢ساڵ لە یانەی ئیڤەرتۆن و ماوروئیکاردی ٢٣ساڵ یاریزانی ئەرجەنیتنی لە یانەی ئەنتەر میلان و باریل ئیمبولی ١٩ساڵ لە یانەی بازلی سویسری و یتمۆ فیرنر تەمەن ١٨ساڵ لە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی بەڵام تاکو ئێستا ھاتنی ئەم یاریزانانە بەفەرمی بۆ یانەکە یەک لای نەبۆتەوە.
کارزان کانەبی
