ھەڵبژاردەی کوردستان لە گازی باکووری بردەوە
ھەڵبژاردەی کوردستان لە گازی باکووری بردەوە
لە میانی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ پاڵەوانێتی کۆنیفا لە ھەرێمی ئەبخازیا یارییەکانی بەرێوە دەچێت لە وڵاتی روسیا ، ھەڵبژاردەی کوردستانیش بەسەرپەرشتی خەسرۆ گروون ڕاھێنەری ھەڵبژاردە مەشق و ئامادەکارییەکانیان دەست پێکردوە لە ھەولێری پایتەختی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممەش ھەڵبژاردەی کوردستان لەسەر یاریگای یانەی ھەندرێن لە یارییەکی دۆستانە ڕووبەرووی یانەی گازی باکوور بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکەدا یارییەکەش بە سوودی ھەڵبژاردەی کوردستان بە کۆتایی ھات بە تاکە گۆلێکی یاریزان جاسم محەمەد بڕیاریشە لە رۆژانی داھاتوو ھەڵبژاردەی کوردستان مەشقەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ سەرجەم ھێلەکانی تیپەکەی بەھێز بکات بۆ وادەی دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە.
کارزان کانەبی
فۆتۆ/ سەبوور
