ئۆزێل دەبێتە شەیتان
یانەی مان یونایتد پلانی داناوە بۆ گواستنەوەی ئۆزێلی یاریزانی یانەی ئەرسناڵ و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئەرسن فێنگەری ڕاھێنەری ئەرسناڵیش دەوێت ئەستێرەکانی لە دەست نەدات،، رۆژنامەی دیل ستاری ئەنگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی مان یونایتد گفت و گۆیەکانی دەست پێکردوە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانی ئەڵمانی مەسعود ئۆزێل ، پێگەی توتو سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی لە ھاوینی داھاتوو کە خۆزی مۆرینھۆ ئەرکی مەشقی یانەکە لە باوەش دەگرێت دەوێت ئۆزێل بگوازێتەوە ریزی یانەکەی رۆژنامەکانی ئەڵمانیاش بسیان لە رۆیشتنی ئۆزێل کردوە لە یانەی ئەرسناڵ ، خۆزی ئارەزووی زۆری ھەیە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە پەڵکێشی ریزی یانەی مان یونایتدی بکات چونکە لە ریال مەدریدش مەشقی بەم یاریزانە داوە گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنیەکەش تاکو کۆتیی ساڵی ٢٠١٨یە بۆیە پێش بینی دەکرێ ئەم یاریزانە روو لە یانەی مان یونایتد بکات.
کارزان کانەبی
