مان یونایتد پارە دەرژێنێت
یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی ئەم وەرزە کەنەیتوانی ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێت بۆیە ئامانجی یانەکە ئەوەیە لە ھاوینی ئەمساڵ بە بڕە پارەیەکی زۆر چەندین ئەستێرە لە یانەکانی تری ئەوروپا بھێنێتە ریزی یانەکەی بیانکاتە شەیتان،سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی لەم ریناتو سانشیز یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەنفیکایە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی ، یانەی مان یونایتد دەوێت ڕکابەری لەگەڵ یانەی مان سیتی بکات بۆ بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە لاوە کە ئێستا ئەوانیش ھاتوونەتە سەر ھێل بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە، یانەی مانیش تاڕادەیەک ھێنانی ئەم یاریزانەی مسۆگەر کردوە و بڕی ٨٠ملیۆن یۆرۆشی بۆ داناوە بۆ ئەوەی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ بکات، بەڵام یانەی بەنفیکایەی پورتوگالی تاکو ئێستا بەفەرمی ھیچی ئاشکرا نەکردووە لەم بارەیەوە.
کارزان کانەبی
