ئایا دھۆک پارەی یاریزانانی دابین دەکات

ئایا دھۆک پارەی یاریزانانی دابین دەکات
ئایا دھۆک پارەی یاریزانانی دابین دەکات
لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو ساڵە یانەی وەرزشیی دھۆک لە یارییەکانی تۆپی پێی بەقەیرانێکی سەختی دارایی گوزەر دەکات لە خولەکانی کوردستان و عێراق ، پلانی پشت بەستن بە یاریزانانی کوردیشی پەیرەو کردوە بۆیە ئەمساڵیش بە ھەمان ریتمی ساڵی ڕابردوو یانەکە پشتی بە یاریزانانی کوڕی شارەکەی بەستی ، بەڵام نەیتوانی ھەردوو خول تەواو بکات تەنیا لە خولی کوردستان کێبرکێ کرد تا دواین ھەفتەکانی خولەکە، بەڵام یاریزانانی یانەکە تاکو ئێستا پارەی گرێبەستی خۆیان وەرنەگرتووە لە ئێستاشدا یانەکە لە ھەوڵی دابین کردنی قیستی بەشێک لە گرێبەستی یاریزانانە بۆ ئەوەی تاڕادەیەک ڕازیان بکات ، لەم بارەشەوە محەمەد عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە ئەمساڵ دووچاری قەیرانێکی سەخت بووین ھەر بۆیە نەمانتوانی خولی عێراقیش تەواو بکەین و داوای لێ بوردنمان کرد لە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی تەنیا لە خولی کوردستان بەردەوام بووین، ئەم یاریزانانەی یارییان بۆ یانەکە کردوە ھەر چەندە کوڕی یانەکەمانن بەڵام گرێبەستی فەرمیمان لەگەڵیان ئەنجامداوە ، بەڵام پارەی ئەم یاریزانانەمان نەداوە کەچی خولی کوردستانیش تەواو بووە ئەم پارەیەش مافێکی سروشتی خۆیانە لەسەر ئێمەیە بۆیان دابین بکەین، لە ئێستاشدا ھەولێکی باشمان داوە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا ئەم بڕە پارەیە دابین بکەین بۆ یاریزانانی خۆمان ، جگە لەوەش قیسیتێکی باشمان داناوە بۆ یاریزانانی خۆمان و بە ئەرکی خۆشمانی دەزانین خزمەتیان بکەین، لە بارەی ساڵی داھاتووش محەمەد عەلی گوتیشی" بەرنامەی تایبەتمان دەبێَت بۆ یانەی دھۆک و ھەوڵیش دەدەین زیاتر پشت بە کوڕانی دھۆک ببەستین و وەرزشی شارەکەمان زیاتر پێش بخەین، جێگای ئاماژە پێکردنە ئەمساڵ یانەی دھۆک پلەی سێ یەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەدەستھێنا.
Top