فابریگاس گرێبەستێکی خەیالی خولی چینی ڕەت کردەوە

فابریگاس گرێبەستێکی خەیالی خولی چینی ڕەت کردەوە
فابریگاس گرێبەستێکی خەیالی خولی چینی ڕەت کردەوە
کۆنتی ڕاھێنەری نوێ یانەی چێلسی ئارەزووی مانەوەی فابریگاس دەکات لە ریزی یانەی بلوز، فابریگاس ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا لەلایەن یانەکانی خولی چینی گرێبەستی گران بەھای پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی بچێتە ریزی یانەکانی ئەو وڵاتە، بەڵام ھیوای مانەوەی کردوە لە بەریتانیا، یاریزانی ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا یانەکان ئامادە بووینە بۆ مووچەی ھەفتانە بڕی زیاتر لە ٢٥٠ھەزار یۆرۆی بۆ دابین بکەن بەڵام ئەو رەتی کردۆتەوە بەلێنی بە کۆنتی داوە بۆ بەردەوامبوونی لەگەڵ تیپەکەی، چەندین یاریزانیش لە یانەکانی تری ئەوروپا روویان لە خولی چینی کردوە لەم وەرزە بەرامبەر بڕە پارەی خەیالی یانەکانی وڵاتی چین داوای گرێبەستیان لە ھەریەک لە یاریزانان واین رۆنی ئەستێرەی یانەی مان یونایتد و فاتیمیی گومێز یاریزانی یانەی سوانز کردبوو بۆ یاری کردن لە خولی وڵاتی چین .
کارزان کانەبی
Top