بن عەرەفە لە کەتالۆنیایە
رۆژنامەکانی وڵاتی فەرەنسا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا حاتم بن عەرەقە یاریزانی یانەی نیسی فەرەنسی گەشتی کردوە بۆ وڵاتی ئیسپانیا بەمەبەستی گفت و گۆکردن لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بۆ چوونە ریزی ئەو یانەیە لە ھوانیی ئەمساڵ لە گواستنەوەی یاریزانان، رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانە کەتالۆنەیەکە بە بەھێزی ھاتۆتە سەر مێزی گفت و گۆکردن بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە لاوە بگوازێتەوە کامپ نو لە زووترین کات بۆ ئەوەی چواریەنەیەکی بەھێز لە پاڵ میسی و سوارێز ونیمار دروست بکات، گواستنەوەی ئەم یاریزانەش لەسەر داوای ئەنرێکی ڕاھێنەرە، پێشووترش بن عەرەفەی تونسی لە خولی ئینگلیزی بۆ یانەکانی نیوکاسل و ھال سیتی یاری کردوە لە ٢٣یاری ١٧گۆڵی تۆمارکردوە، ئەنرێکی ڕاھێنەریش دەوێت یانەکەی بەھێ. بکات لە ھێلی ناوەڕاست و بەرگری چونکە لەم دوو ھێلە پێویستی بە یاریزانە ، ئێستاش ئەم یانەیە تەنیا خولی ئیسپانی لەدەستماوە کە یارییەکانی بۆ دواین ھەفتە ماوەتەوە کە ئایا کێ یەکەم دەبێت لە خولەکە لەگەڵ یانەی شاھانە.
کارزان کانەبی
