سێ وەرزشوانی دێرینی كوردستان كۆچی دوایان كرد

سێ وەرزشوانی دێرینی كوردستان كۆچی دوایان كرد
ئەمرۆ یەكشەممە لە رێگەی خاڵس و بەغدا بەهۆی رووداوێكی هاتووچوو سه‌ڵاح محه‌ممه‌د كه‌ریم، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و عاسی فاتیح وه‌یس، سه‌رۆكی پێشووی یەكێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان و ئاسۆ عادل یاریزانی پێشووی تێنسی سەرمێز و سەرۆكی یەكێتی تێنسی سەرمێزی سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەی وەرگرتنی وەرزشكارە دێرینەكانی عێراق، كە لە لایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق سەردانی شاری بەغدایان دەكرد.
سەڵاح محەمەد كەریم ناوبژیوانی پێشووی نێودەوڵەتیی و وانەبێژی تۆپی پێی ئاسیایە و عاسی وەیسی، سەرۆكی یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی پێشووی كوردستان، یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی بواری گۆڕەپان و مەیدان بوو.
رێبین رەمزی
Top