کۆمپانی دەچێتە بەرشلۆنە
رۆژنامەکانی وڵاتی ئیسپانیا گرنگی زۆریانداوە بە چوونی فینسنت کۆمبانی بۆشاری بەرشلۆنە ، رۆژنامەکانی ھەردوو وڵاتی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا کۆمپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لە یانەی مانسیتیەوە دەچێتە ریزی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، چەند سەرچاوەیەکیش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە چوونی کۆمپانی بۆ بەرشلۆنە تەنیا بۆ ھەندێک پکشنینی پزیشکی بووە ، لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدریدیش تەنیا ٨خولەک یاری کردوە ھاتە دەرەوە ئەم یاریزانە بەتوانا بەلجیکییە چاوی لەوەیە بچێتە خولی ئیسپانی ، بە پێی تیمی پزیشکی یانەی مان سیتیش ئەوەیانئاشکرا کردوە کە ڕەنگە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ھەفتەیە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، لەلایەن خۆشیانەوە تاکو ئێستا ھەریەک لە یاریزانی ناوبراو و یانەکانی مان سیتی و بلوگرانا ھیچ قەسەیەکیان لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە نەکردوە بۆ ئاشکرا کردنی چوونی کۆمپانی بۆ ریزی یانەکانیان.
کارزان کانەبی
