بن عەرەفە لە بەرشلۆنە نزیک دەبێتەوە
سەرۆکی یانەی نیسی فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا گفت و گۆ ھەیە لە نێوان بن عەرەفەی یاریزانی یانەکە و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، جین بییرجۆن سەرۆکی یانە فەرەنسیەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کەوا لە ھاوینی داھاتوو حاتم بن عەرەفە دەچێتە خولی ئیسپانی ، بەرشلۆنە بەردەوام چاودێری ئەم یاریزانە بە ڕەگەز تونسییەی کردوە لە یاری کردن بە تایبەتی لەماوەی ڕابردوو کە لە ریزی یانەکانی نیوکاسل و ھال سیتی یاری کردوە ، گرێبەستی بن عەرەفە و نیسی فەرەنسی لە ھاوینی داھاتوو کۆتایی دێت ، سەرۆکی یانەی ناییش بە ڕاشکاوی ئەوەی بە کەنالی نیشتمانی فەرەنسی ڕاگەیاند کەوا گفت و گۆی فەرمی ھەیە لە نێوان یانەی بەرشلۆنە و بن عەرەبە گەش بینیش لە گفت و گۆکە بەدی دەکرێت، ، لە ئێستاشدا چەندین یانە ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە دەدەن ، بەرشلۆنەش بەلێنی کۆتایی داوە کەوا ئەم یاریزانە دەگوازێتەوە ریزی یانەکەی ھەریەک لە یانەکانی میلانی ئیتالی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ئەتلەنتیکۆی ئیسپانی لە ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەم یاریزانەن.
کارزان کانەبی
