مەریم عەبدولحەمید ملوانكەی زێری بە دەستهێنا
كچە یاریزانی یانەی هەولێر مەریم عەبدولحەمید توانی لە ركابەرییەكانی بازی بەرز ملوانكەی زێر بە دەست بەهێنێت دوای تۆماركردنی ژمارەی 1.63م، بەم ژمارەیە توانی قەرەبووی شكستەكەی لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بكاتەوە، كە مانگێك پێش ئێستا لە وڵاتی بەحرێن ئەنجامدرا، كاتێك مەریم پلەی دووەمی بە دەستهێنا.
جێگەی باسە چاوەروانی دەكرێت كوری باژێری زاخۆ یونس موحسین ساڵح لە هاوێشتنی قورس یەكێك لە ملوانكەكان بە دەستبهێنێت و هەوڵ دەدات ژمارەی سەركەوتن بۆ پاڵەوانێتی جیهانی بۆ گۆرەپان و مەیدان لەسەر ئاستی بە دەستبهێنێت، كە لە پۆلەندە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
