تانگۆ یەکەمی ریزبەندی ھەڵبژاردەکانی جیھانییە

تانگۆ یەکەمی ریزبەندی ھەڵبژاردەکانی جیھانییە
تانگۆ یەکەمی ریزبەندی ھەڵبژاردەکانی جیھانییە
ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پۆلینی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی ناسراو بە فیفا یەکەمی ریزبەندی پۆلینی ھەڵبژاردەکانی جیھانی گرتووە لە نێوان ٥٠ ھەڵبژاردەی جیھانی ھەر چەندە لە مانگی ڕابردووش ھەڵبژاردەکە دوو یاری دۆستانەی ئەنجام داوە لە کۆی سەرجەم ھەڵبژاردەکان لە پۆلینی یەکێتی تۆپی پێآ نێو دەوڵەتی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی ١٥٣٢خاڵ یەکەمی ھەڵبژاردەکانی جیھانەھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی (بەلجیکا،شیلی،کۆلۆمبیا، ئەڵمانیا،ئیسپانیا، بەرازیل،پورتوگال،ئۆرگوایی،ئینگلتەرا) پلەکانی دووەم تاکو دەیەمیان گرتووە بە کۆکردنەوەی خاڵی جیاواز، لە پۆلینی ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باکوریش ھەڵبژاردەی مەکسیک پلەی یەکەمی گرتووە لە لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ١٦ھەم دێت ، لە ھەڵبژاردەکانی ئەفریقاش ھەڵبژاردەی جەزائیر پلەی یەکەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ٣٣دایە، لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیاش ھەڵبژاردەی ئێران پلەی یەکەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ٤٢ھەمین دێت ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی(ئوسترالیا،کۆریا، یابان،سعودییە) لەپلەکانی دووەم تا پێنجەمیان گرتووە، لەسەر ئساتی ئۆقیانوسەکانیش ھەڵبژاردەی نیوزلەندا پلەی یەکەمی گرتووە و لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ١٦١ھەمین دایە.


کارزان کانەبی
Top